کۆمپانیای مۆدێرنا دەڵێت خەریکی ڕێککەوتنە لەگەڵ وڵاتاندا بۆ دابینکردنی ڤاکسینی کۆڤد19


کۆمپانیای مۆدێرنا بۆ دروستکردنی دەرمان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند وتووێژی لەگەڵ چەندین وڵاتدا دەستپێکردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێککەوت بۆ دبینکردنی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کرۆنا کە ئێستا لە قۆناغی تاقیکردنەوەی گشتیدایە. کۆمپانیاکە دەڵێت هەتا ئێستا نزیکەی 400 ملیۆن دۆلاری پێ گەیشتووە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ڤاکسینەکە.

هەفتەی ڕابوردوو کۆمپانیای مۆدێرنا دەستی بە تاقیکردنەوەیەکی بەرفراوانی ڤاکسینەکە کرد لە سەر 30 هەزار کەس بۆ ئەوەی بزانێت چەندێک کاریگەرو و بێزیانە. ئەمەش دووا ئاستەنگی بەردەم پەسەند کردنی ڤاکسینەکەیە.

کۆمپانیای مۆدێرنای بنکە لە ئەمەریکا دەڵێت ئەگەر تاقیکردنەوەکان سەرکەوتووبن و پەسەند بکرێت ئەوا دەشێ ڤاکسینەکە هەتا کۆتایی ئەمساڵ ئامادە بێت.

بەرپرسی گشتی کۆمپانیاکە ستێفنی بانسڵ دەڵێت ” لە کاتێکدا دەچینە قۆناغی نمایشکردنی دەرزییەکەوە ئێمە دەزانین دەبێت نرخێکی گونجاو دابنێنین بۆ دەرمانەکە.”


Source link

About Hooshyar

Check Also

Dengbêjekî bêxweyî – Keremê Kor

Occo Mahabad   Dengbêjî ne bi tenê deng e yan jî vegotina deng in. Dengbêjî …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *