ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی بەیروت زیاد دەکات

کارمەندانی فریاکەوتنی لوبنان ڕۆژی چوارشەممە بەردەوامبوون لە گەڕان بە نێو داروپەردوی باڵەخانە ڕووخاوەکان بۆ دۆزینەوەی زیندوماوان پاش تەقینەوەگەورەکەی ڕۆژی سێشەممە کە بەلایەنی کەم 113 کەسی تێدا کوژراوەو زیاتر لە 4 هەزار کەسیش بریندار بوون.

کاربەدەستان دەڵێن چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی عەمبارێکی بەندەرەکەیان کە ماددەیەک نیتراتی ئەمۆنیۆمی تیادا هەڵگیرابووە زیاتریش بکات.

ئەو تەقینەوەیە ئەوەندە بەهێزبوو کە لەسەرانسەری شارەکەی هەژاند و تەنانەت باس لەوەش دەکرێت هەتا قوبرسیش هەستی پێکراوە.

سەرۆکی لوبنان مشێل عەون

سەرۆکی لوبنان مشێل عەون

سەرۆک مشێل عەون دەڵێت 2،750 تۆن نیتراتی ئەمۆنیۆم بۆ ماوەی شەش ساڵە لەو بەندەرەدا بەبێ ڕێوشوێنی سەلامەتی دانراوە.

ئەو گوتی حکومەتی ” حکومەت سورە لەسەر لێکۆڵینەوەکردن و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان بە زووترین کات و بەرپرسیارکردنی ئەوانەی کە کەمتەرخەمییان کردووە بە توندترین شێوە سزایان دەدات.”

کاربەدەستێکی کە ئاگاداری لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانە ڕووداوەکە دەخاتە ئەستۆی ئەوانەی کە ” کاریان نەکردووەو شتیان پشتگوێ خستووە” و دەشڵێت هیچ شتێک نەکراوە لەلایەن کۆمیتەکان و دادوەرەکان تا بڕیاری لابردنی ئەو ماددە مەترسیدارە لەو شوێنە بدەن.

خەڵکی ئاسایی لوبنانیش سیاسەتمەدران تاوانبار دەکەن و دەڵێن دەیان ساڵە گەنەڵییەکانی دەوڵەت و حکومڕانی خراپ دەبینن.

سەرۆکی شارەوانی بەیروت جەمال ئیتانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند ” ئەمە کارەساتێکی گەورەیە بۆ بەیروت و لوبنان.”


Source link

About Hooshyar

Check Also

Kurd û dostên wê li Strasburgê ber bi Konseya Ewropayê meşiyan

Çalakiya rûniştinê ku di hefteya wê ya duyemîn de Tevgera Jinên Kurd ên Ewropayê (TJK-E) …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *