Breaking News

لە هەولێر ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە


بەهۆی تووشبوونی ژمارەیەکی زۆر لە چین و توێژی جیاجیا لە شاری هەولێر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون و مردن، لە بانگەوازێکی بەپەلەدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت داوا لەو تووشبووانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن ئەوانەی کە چاکبونەتەوە پلازمای خوێنیان ببەخشن چونکە یەکێک لە هێلەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID19 بریتیە لە وەرگرتنی پلازمای خوێنی کەسێکی چاکبووەوە و زۆرێک لە نەخۆشەکان بەتوندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما هەیە لە بانگەوازەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە تکا لەو کەسانە دەکات ئەوانەی کە چاکبوونەتەوە و 28 ڕۆژیان تێپەڕاندووە بەسەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکەدا سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بۆ بەخشینی پلازما.

دوای بانگەوازەکەی وەزارەتی تەندروستی، ئارام عوسمان هاووڵاتیەکی شاری سلێمانیە ماوەکانی رابردوو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتبوو بەڵام لە ئێستادا چاکبووەتەوە و سەردانی بانکی خوێنی هەولێری کرد بۆ بەخشینی پلازما لەوبارەیەوە لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی” ئێمە بۆ کارێکی مرۆیی هاتووین هەستمان کرد لە هەولێر بارۆدۆخەکە خراپە و ناجێگیرە و پیویستی بە پلازما هەیە، لەگەڵ هاورێکانمان هاتبووین پلازما ببەخشین بەڵام خەڵکێکی زۆرمان بینی هاتبوون بۆ وەرگرتنی پلازما بۆ کەسو کاریان لە بانکی خوینی هەولێر”.

سەبارەت بە دوایین رێکار و بریارەکان بۆ چۆنیەتی خۆپارێزی هاووڵاتیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەیار فایەق بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت” گەیشتووينەتە ئەو قۆناغە کە خەڵک خۆی بپارێزێت ومەترسی لای خەڵکیش درۆست بووە کە خۆیان بپارێزن و رێکارەکانيشمان توندن پێشتر ژیانمان ڕادەگرت لەبەر کۆرۆنا بەڵام لە ئێستادا دەستمان بە ژیان کردووەتەوە بە خۆپارێزیەوە و رێکاری توند پێویستە هەبن و بازاڕیش کراوەیە بەڵام ئەو شوێنانەی کە زۆر قەلەبالغیان هەیە تا ئێستا داخراوەن”.

بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەرێمی کوردستان 15 هەزار و 173 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە لەو ژمارەیە ( 5199 کەس لە هەولێر و 8698 کەسیش لە سلێمانی و لە دهۆک 801 و لە هەڵەبجەش 475 کەس). ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا گەیشتووەتە 586 کەس لەو ژمارەیە ( 142 کەس لە هەولێر و 430 کەسیش لە سلێمانی و 6 لە دهۆک و 8 کەس لە هەڵەبجە).


Source link

About Hooshyar

Check Also

Serlêdana hevdîtinê ya ji bo dîtina Ocalan hate redkirin

Parêzerên Rêberê Gelê Kurd Abdullah Ocalan Rezan Sarisac, Raziye Tûrgût, Serbay Koklu û Îbrahîm Bîlmez …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *