له‌ به‌رامبه‌ر مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنادا ناوچه‌گه‌شتیاریه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ داخرانه‌وه‌


به‌هۆی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ گه‌شتیاره‌ی كه‌ ڕوویان له‌ ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كردووه‌، ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ جارێكی دیكه‌ ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌كانی به‌ره‌و ڕووی گه‌شتیارانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ و بیانیدا داخسته‌وه‌ و به‌رێوبه‌ری گه‌شتگوزاری هه‌ڵه‌بجه‌ش ئاشكرای ده‌كات ڕێكاری توند بۆ جێ‌ به‌جێ‌ كردنی بڕیاره‌كان گیراونه‌ته‌ به‌ر.

وه‌هاب ئه‌مین میكه‌ به‌رێوبه‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ ده‌نگی ئه‌مەریكای ڕاگه‌یاند به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌یان له‌ ڕێگه‌ی لیژنه‌ جێَگر و گه‌ڕۆكه‌كانیانه‌وه‌ چاودێری ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌كانیان كردووه‌ و ڕێنمایی خۆپارێزیان پێداون و له‌ جه‌ژنیشدا ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار ڕوویان له‌ ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌كان كردووه‌.

به‌رێوبه‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاشیگه‌یاند سه‌رجه‌م ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌دواین بڕیاری ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ره‌و ڕوویی گه‌شتیارانی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه‌دا دخراون و له‌ ئێستادا ڕێگه‌ به‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی گه‌شتیار له‌ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه‌وه‌ نادرێت.

له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 35 ناوچه‌ی گه‌شتیاری ئاینی، سروشتی، شوێنه‌واری و مێژوویی هه‌ن كه‌ ساڵانه‌ گه‌شتیارێكی زۆر به‌ تایبه‌ت له‌ بۆنه‌ ئاینی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن ، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌مساڵدا ڕێگربوو له‌ گه‌شتیاران به‌تایبه‌ت گه‌شتیارانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق كه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ گه‌شتیارانی ناوچه‌كه‌ پێكده‌هێنن

.


Source link

About Hooshyar

Check Also

SBS Language | Wezaretî Tendirustî H. Kurdistan rênimayî tundtir radegeyênêt sebaret be vîrusî-korona

Le raportî em hefteye le Hewlêre we, wezaretî tendirustî Herêmî Kurdistan rênimayî tûnd tir tadegeyênin …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *