بەڕیتانیا 6.6 ملیۆن دۆلار وەکو یارمەتی پێشکەشی لوبنان دەکات


دوای پەیوەندییە تەلەفونییەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری لوبنان، وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب وتی بەڕیتانیا بە بڕی 6.6 ملیۆن دۆلار یارمەتی پێشکەشی لوبنان دەکات.

ڕاب وتی ” لە کاتی پێویستیدا لەپاڵ گەلی لوبناندا دەوەستین، بەخێرایی وەڵام دەدەینەوە و یارمەتیان دەدەین، گەڕان و فریاکەوتن و یارمەتیە مرۆیی و تەندروستیەکان لەگەڵ ئەو 6.6 ملیۆن دۆلارەدا پێشکەشی ئەو وڵاتە دەکرێت.”

وتیشی ” ئەوەی گرنگە لەم کاتەدا ئەوەیە پشتیوانیەکەمان تایبەتە بەو پێویستیە دیاریکراوانەی کە هەر ئێستا سەرۆک وەزیری لوبنان باسی لێوەکرد.”

ڕاب وتیشی تاوەکو ئێستا بەدیاریکراوی ژمارەی ئەو هاوڵاتیە بەڕیتانیانەی کە لە تەقینەوەکەدا بریندار بوون یاخود گیانیان لەدەستداوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


Source link

About Hooshyar

Check Also

Dengbêjekî bêxweyî – Keremê Kor

Occo Mahabad   Dengbêjî ne bi tenê deng e yan jî vegotina deng in. Dengbêjî …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *