Breaking News

سکرتێری گشتی یو ئێن ئاگاهیدەدات


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا گەورەترین پشێوی و کێشەی بۆ بواری خوێندن و پەروەردە دروستکردوە لە مێژوودا.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس دەڵێت کۆڤید 19 بۆتە مایەی داخستنی خوێندنگاکان لە زیاتر لە 160 وڵاتی جیهاندا و ئەمەش کاریگەری کردۆتە سەر پرۆسەی خوێندنی زیاتر لە یەک ملیار خوێندکار.

سکرتێری گشتی یو ئێن، لە لێدوانەکەی ڕۆژی سێشەممەیدا ئاماژەی بەوەش کردوە کە بەلانیکەم 40 ملیۆن منداڵیش نەیانتوانیوە بچنە باخچەکانی ساوایان بەهۆی ئەم پەتایەوە.

بەڕێز گۆتێرێس، ئاگاهیش دەدات لەوەی جیهان ڕووبەڕووی جۆرێک لە کارەسات بۆتەوە کە تواناییەکانی مرۆڤ لەناودەبات و هەروەهاش دەبێتە مایەی بنکۆڵکردنی دەیان ساڵی بەرەوپێشچوون و پێچەوانەبوونەوەی ئەو پێشکەوتنانەی هەن.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامەکەیدا دەڵێت ” لە ساتەوەختێکی یەکلاکەروەی ژیانی منداڵ و گەنجانی جیهاندا دەژین. ئەو بڕیارانەی حکومەتەکان و هاوبەشەکانمان ئێستا دەیدەن، کاریگەرییەکی هەمیشەیی دەبێت لەسەر سەدان ملیۆن گەنج و هەروەهاش لەسەر ئاسۆکانی گەشەکردنی وڵاتان لە دەیان ساڵی داهاتوودا.”

بەڕێز گۆتێرێس، داوای کردنەوەی خوێندنگاکان دەکات هەر کە کۆنترۆڵی پەتای کۆرۆنا کرا.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Contacteer Ons: Voor meer informatie

Omwille van de corona-maatregelen werkt het team van thuis. Wij blijven echter voor u bereikbaar …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *