بڕیاره‌كه‌ی توركیا بۆ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ بۆ ئێێمه‌ش كتوپڕبوو


ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت” بڕیاره‌كه‌ی توركیا بۆ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ كتوپڕبوو چونكه‌ هه‌تا دوێنێ هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بوو له‌ وه‌رگرتنی هیچ گه‌شتیارێك بۆ توركیا، به‌ڕاستی هۆكاره‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ نازانیین چییه‌ هه‌رچه‌نده‌ توركیا ڕایگه‌یاندووه‌ به‌هۆی كۆرۆنا-وه‌ بووه‌ به‌ڵام به‌دووری مه‌زانن باری سیاسی نێوان توركیا و عێراق یاخود ئه‌و لێكه‌وتانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا ڕووده‌دات هۆكارێك بێت بۆ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان توركیا و عیراق من له‌وباره‌یه‌وه‌ هیچ شتێكی سیاسی نازانم به‌ڵام دوریش نییه‌ باری سیاسی نه‌بێت كه‌ وای كرد له‌ توركیا و عێراق گه‌شته‌كان هه‌ڵپه‌سێرن بۆماوه‌یه‌كی دیاریكراو، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت” داوام له‌وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن-ی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ دیراسه‌ی كارئاسانی زیاتر له‌نرخی پشكنینی گه‌شتیاران بخاته‌ به‌رده‌م لیژنه‌ی ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.”

” بڕیاره‌كه‌ی توركیا كتوپڕبوو”

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌بڕیاره‌كه‌ی توركیا بۆ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد” به‌ڕاستی ئێمه‌ش ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ بیستومانه‌ و بۆیان ناردووین تۆزێك به‌لامانه‌وه‌ كتوپڕبوو چونكه‌ هه‌تا كۆتایی مانگی ڕابردوو توركیا وای دانابوو كه‌گه‌شته‌كانی له‌ 1/8 وه‌ ده‌ست پێبكاته‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق به‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیشه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ده‌نگۆیه‌ك هه‌بوو ، فه‌رمی نه‌بوو كه‌وا ئه‌م گه‌شتانه‌ بۆماوه‌یه‌كی تر هه‌ڵپه‌سێردرێت به‌ڵام شتی فه‌رمی له‌گه‌ڵدا نه‌بوو، دوێنی شه‌و گه‌شتێكمان هه‌بوو له‌ ئه‌سته‌مبوڵه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نزیكه‌ی كاتژمێر 9- 10 ی شه‌و له‌و كاته‌دا ده‌نگه‌كه‌ وابڵاوبوویه‌وه‌ كه‌ توركیا ئاسمانی خۆی داخست به‌ڕووی گه‌شته‌كان بۆ سه‌رتاسه‌ری عێراق دوای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته‌ گه‌شته‌كان ده‌ستی پێكرده‌وه‌ به‌ڵام دوێنێ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق ئاگاداری ئێمه‌ی كرده‌وه‌ كه‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی توركیا به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا هه‌موو گه‌شته‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق وه‌به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ساندووه‌ تا 1/9 ، له‌ ڕاستیدا هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ باری ته‌ندروستی نه‌ك بۆ بارێكی تر ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ لای ئێمه‌ زانراوه‌.”

” هۆكاره‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ نازانیین چییه‌ “

ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا ڕونیكرده‌وه‌” ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم هه‌تا دوێنێ هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بوو له‌ وه‌رگرتنی هیچ گه‌شتیارێك له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراقه‌وه‌ به‌فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌، توركیا ئاگاداری هه‌موو كه‌سێكی كردبوو كه‌ده‌توانرێت گه‌شت بكرێت بۆ توركیا وه‌ له‌وێ پشكنینه‌كانی بۆ ده‌كرێت نه‌ك له‌وه‌ی كه‌گه‌شتیاره‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ پشكنینی بۆ بكرێت و بۆی بچێت واته‌ خۆیان پشكنینه‌كان ده‌كه‌ن.”

هه‌روه‌ها وتی” به‌ڕاستی هۆكاره‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ نازانیین چییه‌ كه‌ بۆچی گه‌شته‌كانیان هه‌ڵپه‌ساندووه‌ تا 1/9؟ به‌ڵام ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌رجه‌سته‌ ده‌كرێت و جێبه‌جێده‌كرێت ڕێنمایی ته‌ندروستی توند و تۆڵه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌ له‌لایه‌ن تاقیگه‌كانه‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ هیچ گومانێكمان نییه‌ له‌ دۆكۆمێنت و پشكنینه‌ ته‌ندروستیه‌كانی لای خۆمان ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وڵاتی توركیا خۆی.”

“به‌دووری مه‌زانن باری سیاسی نێوان توركیا و عێراق یاخود ئه‌و لێكه‌وتانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا ڕووده‌دات هۆكارێك بێت “

ده‌رباره‌ی هه‌واڵێكی میدیا لۆكاڵییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كه‌ڕایانگه‌یاندبوو ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان توركیا و عیراق له‌دوای په‌یوه‌ندییه‌ تیلفۆنیه‌كه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و مسته‌فا كازمی بوو؟ ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا ده‌ڵێت” ئه‌مڕۆ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تی له‌ عێراق و ئه‌م وڵاتانه‌ی ده‌وروبه‌ردا سیاسه‌ت چۆته‌ ناخی هه‌موو شتێكه‌وه‌ به‌دووری مه‌زانن باری سیاسی نێوان توركیا و عێراق یاخود ئه‌و لێكه‌وتانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا ڕووده‌دات هۆكارێك بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌، من له‌وباره‌یه‌وه‌ هیچ شتێكی سیاسی نازانم به‌ڵام دوریش نییه‌ باری سیاسی نه‌بێت كه‌ وای كرد له‌ توركیا و عێراق گه‌شته‌كان هه‌ڵپه‌سێرن بۆماوه‌یه‌كی دیاریكراو.”

” وه‌كو سلێمانی هه‌تا ئێستا هیچ پشكنینێك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆی ده‌چن “

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی پشكنینی گه‌شتیاران كه‌ له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه‌ گه‌شت ده‌كه‌ن ته‌نها مه‌رجه‌ له‌یه‌ك بنكه‌ی ته‌ندروستی ئه‌نجامبدرێت؟ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وتی” تاقیگه‌كان له‌ ناوچه‌ی سلێمانی كه‌من وه‌ هه‌روه‌ها تووشبووانی كۆرۆنا له‌ناوچه‌كه‌دا زۆر بوون بۆیه‌ دیاریكردنی شوێنێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گه‌شت ده‌كه‌ن باشترین شته‌ له‌مكاته‌دا چونكه‌ به‌ربڵاوكردنی تاقیگه‌كان تۆزێك كێشه‌ دروست ده‌كات بۆ تیمه‌كانی پزیشكی له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و بنكه‌یه‌دا تیمێكی تایبه‌ت دانراوه‌ ته‌نها بۆ فڕۆكه‌خانه‌ بۆ پشكنینی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت گه‌شت بكه‌ن هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نه‌بووه‌، وه‌ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه‌ له‌ ناوچه‌ دووره‌كانن واته‌ له‌كه‌لار-ن یان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و قه‌ڵادزێ یان شوێنه‌ دووره‌كانن ئاسانكارییان بۆ كراوه‌ له‌وێ پشكنینه‌كانییان بۆ ئه‌نجامدراوه‌، له‌فڕۆكه‌خانه‌ هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه‌ به‌مه‌رجێك ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ پشكنینه‌كانی لێده‌كرێت باوه‌ڕپێكراو بن حكومی بن یان په‌سه‌ند كراوبێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست نه‌بێت.”

جه‌ختیشیكرده‌وه‌” هیچ قه‌ره‌باڵغیه‌ك له‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌دا نیه‌ كه‌دانراوه‌ ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی 400 -500 كه‌س پشكنینه‌كانی بۆ ده‌كرێت، پشكنینه‌كان له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ده‌رده‌چێت به‌ڵام هه‌ندێك له‌هاوڵاتیان ئاگادارنه‌بوون كه‌ ئێمه‌ بڵاومان كردۆته‌وه‌ بچن بۆ ئه‌و بنكه‌یه‌ توزێك توشی كێشه‌ بوون له‌ڕۆژی كۆتاییدا به‌ڵام ئه‌وكێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ركرا ئێستا هاوڵاتیان شاره‌زابوون كه‌ له‌و بنكه‌یه‌ پشكنینی خۆیان بكه‌ن.”

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی تاچه‌ند پشكنینه‌كانی كۆرۆنا له‌فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان دانپێدانراون له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی وڵاتانی تر؟ ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا ده‌ڵێت” وه‌كو سلێمانی هه‌تا ئێستا هیچ پشكنینێك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆی ده‌چن یان ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ ده‌چن هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌وانیش ڕێكاری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌ یان ئه‌وه‌تا پشكنینه‌كه‌یان بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ یان پشت ده‌به‌ستن به‌و پشكنیانه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌ .”

” ئێستا 100 هه‌زاره‌كه‌ بۆته‌ 60 هه‌زار، منداڵ تاوه‌كو 10 ساڵ پشكنینی بۆ ناكرێت ”

سه‌باره‌ت به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی وه‌رده‌گیرێت له‌هاوڵاتیانی هه‌رێم كه‌ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ له‌خاڵه‌ سنورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وتی” ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك تووشی كۆرۆنا ده‌بێت وه‌ ئه‌و تاقیگه‌یانه‌ی كه‌ ئه‌و پشكنینانه‌ ده‌كه‌ن وه‌كو ده‌زگا حكومییه‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌، خه‌رجییه‌كی زۆر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر حكومه‌ت بۆ ئه‌و پشكنینانه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دایناوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دێنه‌وه‌ بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر كه‌سێك كه‌ دێته‌ ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بڕی 100 هه‌زار دیناری لێبسه‌نرێت، ئه‌مڕۆ ئه‌و 100 هه‌زاره‌ بووه‌ به‌ 60 هه‌زار دینار ، واته‌ كه‌میان كردۆته‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا هاوڵاتیان گلله‌یی و گازنده‌یان هه‌یه‌ له‌وبابه‌ته‌ وه‌ حكومه‌ت ئێستا له‌ دراسه‌ی ئه‌وه‌دایه‌ بزانێت به‌ چ هۆكارێك كارئاسانی بكات بۆ هاوڵاتیان ، ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فڕ‌ۆكه‌خانه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نییه‌ به‌وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه‌وه‌ له‌هاوڵاتیان، ئه‌وانه‌ تیمی پزیشكی -ن و دێن پشكنین ده‌كه‌ن و ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌رده‌گرن وه‌ له‌ حسابی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داخلی بانكه‌كان ده‌كرێت هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ فڕۆكه‌خانه‌وه‌ نییه‌.”

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو” منداڵ تاوه‌كو 10 ساڵ پشكنینی بۆ ناكرێت، ئه‌وانه‌ی كه‌ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن بۆیان ناكرێت، هه‌ندێك جیاكراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌ پشكنینیان بۆ ده‌كرێت.”

“داوام له‌وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن كردووه‌ دیراسه‌ی كارئاسانی زیاتر له‌نرخی پشكنینی گه‌شتیاران بخاته‌ به‌رده‌م لیژنه‌ی ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا “

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی تاچه‌ند هه‌وڵتان داوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ یا نه‌هێشتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی پشكنینی گه‌شتیاران؟ ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا ده‌ڵێت ” دوێنێ من “به‌ڕێز وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن-م” له‌و بابه‌ته‌ ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌هاوڵاتیان گلله‌ییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن له‌ وه‌رگرتنی پاره‌ بۆ پشكنینه‌كان، وه‌ داوام لێكرد كه‌ له‌ڕێگه‌ی خۆیه‌وه‌ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئاگادار بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌ باڵایه‌یه‌ دراسه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ بكه‌ن به‌ هۆكارێكی دیكه‌ كارئاسانی یاخود چاره‌سه‌رێكی ئه‌و بابه‌ته‌ بكه‌ن، ئه‌ویش بڕیاریدا كه‌ له‌ لیژنه‌ باڵاكه‌ پێشنیاری بكات بزانن هه‌ر بڕیارێك بده‌ن ئێمه‌ جێبه‌جێیبكه‌ین.”

تا ئێستا یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌شته‌كانیان زۆر سنورداركردووه‌ بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی شینگن، بێگومان خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوچه‌یه‌كی گه‌رمه‌ هه‌م بۆ كۆرۆنا هه‌م بۆ هه‌ندێك بابه‌تی سیاسی و سه‌ربازی، هه‌تا ئێستا سنوره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ زۆر وڵاتانی ده‌وروبه‌ر نه‌كراوه‌ته‌وه‌، وه‌ هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانی ئه‌وروپا تا ئێستا گه‌شتیان نه‌كردووه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا بۆ وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بابه‌تی ڤیزا بۆته‌ بابه‌تێكی گرنگ بۆ هاوڵاتیان چونكه‌ ئێستا ڤیزه‌ی ئاسایی نادرێت به‌ هاوڵاتیان واته‌ كۆمه‌ڵێك هۆكار وڵاتانی ئه‌وروپای والێكردووه‌ كه‌ گه‌شته‌كانیان سنوردار بكه‌ن بۆده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی خۆیان به‌وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ئێمه‌شه‌وه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین هه‌تاوه‌كو بارودۆخی كۆرۆنا ئاسایی نه‌بێته‌وه‌ یاخود نه‌ڕه‌وێته‌وه‌ هێڵه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌وروپا گه‌شته‌كانیان ده‌ست پێناكه‌نه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام ئه‌و هێڵانه‌ی كه‌ لێره‌وه‌ ئیش ده‌كه‌ن ده‌كرێت ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ئێمه‌ به‌ ” تڕانزێت ” به‌رن بۆ ئه‌وروپا و بیانگێڕنه‌وه‌. “

” ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا “

سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا له‌فرۆكه‌خانه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان-ه‌وه‌؟ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وتی”تا ئێستا یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌شته‌كانیان زۆر سنوردار كردووه‌ بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی شینگن، بێگومان خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوچه‌یه‌كی گه‌رمه‌ هه‌م بۆ كۆرۆنا هه‌م بۆ هه‌ندێك بابه‌تی سیاسی و سه‌ربازی ، هه‌تا ئێستا سنوره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ زۆر وڵاتانی ده‌وروبه‌ر نه‌كراوه‌ته‌وه‌، وه‌ هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانی ئه‌وروپا تا ئێستا گه‌شتیان نه‌كردووه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا بۆ وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بابه‌تی ڤیزا بۆته‌ بابه‌تێكی گرنگ بۆ هاوڵاتیان چونكه‌ ئێستا ڤیزه‌ی ئاسایی نادرێت به‌ هاوڵاتیان واته‌ كۆمه‌ڵێك هۆكار وڵاتانی ئه‌وروپای وا لێكردووه‌ كه‌ گه‌شته‌كانیان سنوردار بكه‌ن بۆده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی خۆیان به‌وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ئێمه‌شه‌وه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین هه‌تاوه‌كو بارودۆخی كۆرۆنا ئاسایی نه‌بێته‌وه‌ یاخود نه‌ڕه‌وێته‌وه‌ هێڵه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌وروپا گه‌شته‌كانیان ده‌ست پێناكه‌نه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام ئه‌و هێڵانه‌ی كه‌ لێره‌وه‌ ئیش ده‌كه‌ن ده‌كرێت ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ئێمه‌ به‌ ” تڕانزێت ” به‌رن بۆ ئه‌وروپا و بیانگێڕنه‌وه‌. “

“شه‌وی ڕابردوو گه‌شتی قه‌ته‌رییه‌- مان هه‌بووه‌ زۆربه‌ی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌فه‌ریان كردووه‌ لێره‌وه‌ چونه‌ته‌ قه‌ته‌ڕ له‌وێوه‌ ده‌چن بۆ ئه‌وروپا هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ گه‌شتمان هه‌بووه‌ له‌ دوبه‌یه‌وه‌ خه‌ڵك هاتۆته‌وه‌ له‌ ئه‌وروپا له‌ دوبه‌یه‌وه‌ هاتۆته‌وه‌ بۆ كوردستان هیچ كێشه‌یه‌ك نییه‌ له‌باره‌ی هاتوچۆی گه‌شتیارانه‌وه‌ به‌ڵام هه‌ندێك سنورداركردن هه‌یه‌ له‌سه‌ر جۆری ڤیزا و ئیقامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هاتوچۆ ده‌كه‌ن، هاتوچۆ بۆ هه‌موو كه‌سێك به‌رده‌ست نیه‌ واته‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت بۆ سه‌ردان بچێت یان بچێت بۆ گه‌شتیاری ڕێگه‌ی پێنادرێت و ڤیزه‌ی پێنادرێت.”ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا وایوت”


Source link

About Hooshyar

Check Also

Rewşa Korona li Mûsilê di Asteke Xirab de Ye (Dengê Amerîka)

Rewşa vîrusa korona li Mûsilê di asteke xirab de ye û li nexweşxane cîh nemane …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *