Breaking News

ڕێکخراوێکی ئازادی ئاینی داوا لە ئەمەریکا دەکات فشار بۆ تورکیا ببات هێزەکانی لە ڕۆژئاوا بکشێنێتەوە

سەرۆک و جێگری کۆمسیۆنی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ ئازادی ئاینی جیهان وتارێکیان لە گۆڤاری نیوزویک بڵاوکردۆتەوە و لە رێبەرانی وڵاتە یەکگرتووەکان داوا دەکەن کە دژ بە “دڕندایەتیەکانی” تورکیا وەکو خۆیان دەڵێن لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریادا بوەستن.

ئایا تورکیا بە هەبوونی ئەو هەموو گروپە چەکدارانە لە سنوورەکانیدا، ئەو مافەی نییە نیگەرانی ئاسایشی سنوورەکانی بێت؟

ئاخۆ ئەم جۆرە راپۆرتانە چ ئەوەی کمسیۆن، راپۆرتی ساڵانەی مافەکانی مرۆڤی وەزارەتی دەرەوە و یاخود ئەوانەی جێمس جیفری ئەوەی لە ڕۆژئاوا دەگوزەرێ وەکو خۆی دەگوازنەوە یان بە پێچەوانەی ڕاستییەکانن؟

زۆرێک دەڵێن ئەگەر بێت و ئەمەریکا و ئەوروپاییەکان هەڵویستێکی توندیان بەرامبەر بە پێشێلکارییەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوا هەبێت، ئایا تورکیا هەر دەتوانێت لەسەر پلانە داڕێژراوەکانی بەردەوام بێت؟

Niyaz H Braim

Niyaz H Braim

نیاز حامید برایم لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری ڕامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ” ئەم رێکخراوەی United States Commission on International Religious Freedom کە رێکخراوێکی سەربەخۆیە، لە مانگی شەشی ڕابوردوو کۆنگریەکیان لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەست وە کاریگەریهێڕش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وە لەوێدا گەلێک ڕاپۆرتی گرنگ خوێندرایەوەلەوانە ڕاپۆرتی ئەمنستی ئینترناشناڵکە زۆربەی ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە دەوڵەتی تورکیا لەو هێڕشانەیدا پێشێلکاری لە مافەکانی مرۆڤی کردووە، کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە وە چەندها کەسی بە بێ دادگاکردن و خێرا گوللەباران کردووە”.

US delegation visits Syria-Turkey border

US delegation visits Syria-Turkey border

کاک نیاز دەڵشڵێت”هێڕشەکان کاریگەری خراپی لەسەر هاووڵاتیانی سڤیل و ناوچەکەدا هەبوە و هەروەها لەسەر کەمایەتیە ئاینی و نەژادیەکان، و لەوە خراپتر داوا لە حکومەتی ئەمەریکا دەکات هەم دان بەوقەوارە بنێت کە لە ڕۆژئاوا لە ئارادایە و هەم هاریکاریەکانی زۆرتر بکاتەوە و تەواوکەری ئەو هاریکاریە سەربازیانە بێت کە بۆ قەسەدە دەستەبەر کردووە لە شەڕی دژ بە داعش”.

کاک نیاز دەشڵێت” خاڵێکی تر کە زۆر گرنگە داوایان کردووە کە ئەمەریکا فشار بخاتە سەر تورکیا و کاتێکی دیاریکراوی بۆ دابنێن بۆ ئەوەی ئەو سوپاییەی لەگەڵ ئەو چەتانەی سەر بە خۆدی تورکیادایە لەو ناوچانەی داگیریان کردووە بکشێنەوە”.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Li Pasûrê şewata ku ji ber leşkeran dest pê kir, dewam dike

Li qada bejahî ya navçeya Pasûrê ya Amedê doh nîvro bi destê Polîsên Tevgera Taybet …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *