ئەمەریکا ڕەخنە لە دوواخستنی هەڵبژاردنی هۆنگ کۆنگ دەگرێت


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕەخنەی لە بڕیاری حکومەتی هۆنگ کۆنگ گرتووە بۆ دوواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ساڵێک کە پێشتر بڕیاربوو 6 ی مانگی 9 ی ئەم ساڵ ئەنجام بدرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ” هیچ هۆکارێکی لە ڕاست نییە بۆ دوواخستنێکی ئەوەندە زۆر” ئەو گوتیشی پێویستە هەڵبژاردنەکە لە نزیکترین کاتی پاش مانگی 9 وە ئەنجام بدرێت.

ئەو گوتیشی ئەگەر هەڵبژاردن بە شێوەیەک ئەنجام نەدرێت گوزارشت لە خواستەکانی خەڵکی هۆنگ کۆنگ بکات ئەوا ئەو شارە نیمچە خودموختارەش وەکو شارەکانی تری چینی لێدێت.

پۆمپەیۆ دوواخستنی هەڵبژاردنەکەی بە هەنگاوێک ناودێر کرد کە ” پەشیمانی لەدووا دەبێت” و مەبەستی بێژینگ بۆ ڕێزنەگرتن لە جاڕنامەی هاوبەشی چین و بەریتانیا پشتڕاست دەکاتەوە. ئەو ڕێککەوتنەی کە لە ساڵی 1997 لە نێوان چین و بەریتانیا لەسەر هۆنگ کۆنگ کراو و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانیپیادانراوە کاتێک بەریتانیا هۆنگۆنگی هۆنگ کۆنگی دایەوە بە چین.

ڕێبەری هۆنگ کۆنگ کاری لام کە چین دەستنیشانی کردووە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند هەڵبژاردنیپەرلەمانی شارەکە بۆ ماوەی ساڵێک دووادەخرێت بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

ئەم هەنگاوەش بە گورزێک بۆ دیموکراسیخوازەکان دادەنرێت کە بە شێوەیەکی زۆر چاوەڕوان دەکرا ئەنجامێکی باش لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستبهێنن.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Derheqê Parlementera HDPyî ya ku heqaret li malbatan kir de lêpirsîn

Tosun dema ku ku ji avahîyê derket ji malbatên ku li ber avahîya HDPê ji …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *