لە وان لە شاخی ئەرتۆس فرۆکەیەکی چاودێری تورکی دەکەوێتە خوارەوە و حەوت کوژراوون


وەزارەتی دەرەوی تورکیا دەڵێت لە دەرئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەکی چاودێری و پشکنین حەوت کوژراوون لە نێوانیان دوو فرۆکەوان.

وەزیری ناوخۆ لە پێشدا لە رۆژی پێنجشەممە ووت حەوت لە کارمەندانی ئاسایش کوژراون پاش کەوتنە خوارەوەی فرۆکە چاودیریەکەیان لە شاخەکاندا لە ئوستانی وان لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا. سولێمان سوێلۆ لە وان بە پەیامنێرانی ووت تیمەکەمان ئاگاداری کردینەوە کە حەوت وەکو ئەو دەڵی قارەمانمان لە دەست داوە کە دوویان فرۆکەوانەکانن. سوێلۆ هەر وەها ووتی فرۆکەکە لە بەرزایی ٢،٢٠٠ مەتر لە شاخی ئەرتوس کەوتوەتە خوارەوە.

فرۆکەی مۆدیلی ٢٠١٥ لە کاتژمێری ٦:٣٥ ئێوارە بە کاتی خۆجەیی لە فرۆلەخانەی فەرەت مەلی وانەوە هەڵساوە و ووتیشی هەر لە رۆژی دووشەممەوە لە پشکنین و چاودێری دا بوە لە وان و حەکاری و فرۆکەوانەکان دوواترین جار لە دەوروبەری ناوچەی بەسکەڵە لە ١٠:٣٢ شەو پەیوەندیان بە تاوەری فرۆکەخانەکەوە کردووە و لە ١٠:٤٥ رادار و پەیوەندی بە هەموو شێوەیەک پچراوە.

سوێلۆ پاش کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکە گەیشتوەتە ناوچەکە.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Hewildan an zêhniyetên xeternaktirîn – RiaTaza

Şemsettin Işıklı   1- Piraniya siyasetmedar û qaşo rewşenbîrên kurd dibêjin; ji bo ku em …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *