ژمارەیەک حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمار دەکرێت


لە دواین ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆکدا هاتووە کە 10 کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 12 کەسیش بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوون.

بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکەدا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریکردۆتە سەر ژیانی کۆمەڵایەتی خەڵکی. دکتۆر عارف هیتۆ پسپۆڕی دەرونی باس لە کاریگەرییە دەرونییەکانی ئەم ڤایرۆسە دەکات و دەڵێت ” ڕەوشی کەرەنتینە کردن و هەبوونی ئەم پەتایە لە ناو خێزانەکاندا بێگومان کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر خەڵکی هەیە”.

ئایشە شەوکەت وەک فەرمانبەرێک باس لە کاریگەرییەکانی مانەوەیان لە ماڵەوە دەکات.

پەیامنێرمان سەلام باڵایی لە دهۆکەوە ئەم ڕاپۆرتەی لەسەر کاریگەرییەکانی پەتای کۆڤد19 ئامادە کردووە.


Source link

About Hooshyar

Check Also

هەوڵەکان بۆ ئاگربەست لە یەمەن نەگەیشتوونەتە ئەنجام

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیث وتی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *