بەزبوونەوەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا وڵاتانی جیهان ناچار دەکات ڕێوشوێنی نوێ بگرنەبەر

وڵاتانی سەرانسەری جیهان جارێکی تر قەدەغەکردنی هاتوچۆو چەسپاندنی یاسای پشکنینی تەندروستی لە سنورەکانیان ڕادەگەیەنن لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەر لەوەی زیاتر لە کۆنترۆڵیان دەرچێت.

لە ڕۆژی چوارشەممەوە، هەمو گەشتیارەکانی کەلە سنوری زەمینی لەگەڵ بولگارلیا دەچنە نێو یۆنانەوە دەبێت ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێبێت کە لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابوردوودا ئەنجام درابێت و دەشبێت هەمو ئەنجامەکانی پشکنینەکان بۆ وەرگێڕدرابێتە سەر زمانی ئینگلیزی. یاسا نوێیەکانی کە پاش دووبارە سەرهەلدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یۆنان هاتنە ئاراوە، دەستبەجێ بوونە مایەی کەمبوونەوەی ڕێژەی گەشتیاران بۆ وڵاتەکە لە کاتێکدا لە ماوەی هەفتەی ڕابوردوو ڕێژەی گەشتیاران زیادیان کردبوو.

لە ئوسترالیاش دانیشتوانی شاری مێلبۆرن کە دووهەم گەورەترین شاری وڵاتەکەیە، ڕۆژی چوارشەممە ئاگادارکرانەوە ئەگەر پابەند نەبن بە رێوشوێنەکانی قەدەغەکردنی هاتوچۆ ئەوا ڕووبەڕووی کۆت و بەندی توندتر دەبنەوە.

فەرمانڕەوای ویلایەتی ڤیکتۆریای ئوسترالیا دانیاڵ ئەندرۆس دەڵێت ” کاتی هۆشداریدان بە خەڵکی کاتی بەجێنەگاندنی ڕێنماییەکان، کۆتایپێهات، لە کاتێکدا ئێمە لە ڕەوشێکی زۆر مەترسیدار و کوشندەداین.”

لە سەربیا کە لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی دژە حكومەت شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بە خراپی سەری هەڵداوەتەوە، تیمی قەیرانەکانی حکومەت قەدەغەکردنەکانی هاتوچۆیان فراوانتر کردووە و کۆڕوکۆبونەوەی زیاتر لە 10 کەسیان لە بێلگرادی پایتەختەوە بگرە تا سەرانسەری وڵاتەکە قەدەغە کردووە. پێچانی دەمامکیش بووە بە زۆرەملێ لە شوێنە گشتییەکانی کە ناتوانیت زیاتر لە مەترو نیوێک دوور بکەویتەوە لە کەسی بەرامبەر.

هۆنگ کۆنگیش ڕێوشوێنەکانی قەدەغەکردنی هاتوچۆی ڕۆژی چوارشەممە نوێکردەوە و لە چوارکەس زیاتر ناتوانن پێکەوە لە شوێنێکی گشتیدابن. پاش کاتژمێر شەشی ئێوارە دادەخرێن و یانەکانی وەرزشکردن و باڕەکان و شوێنەگشتییەکان بۆ یەک هەفتە دادەخرێن.

پاش ئەوەی لە سەرەتای مانگی ڕابوردۆوە ڕۆژانە حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە، ئیسرائیل لە هەفتەی ڕابوردوو جارێکی تر ڕێوشوێنەکانی کۆنترۆلکردنی نەخۆشییەکەی گرتەوەبەر، شوێنەکانی ئاهەنگ، کۆڕوکۆبونەوەو نمایشتەکانی و باڕو یانەکانی شەوانەی داخس. قەدەغەکردنی هاتوچۆی لەو ناوچانەدا ڕاگەیاند کە بەپێی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ڕێژەی توشبوونیان زۆرترە. لە هەندێک ناوچەشدا ئەم هەنگاوە بووە هۆی ناڕەزایی دانیشتوان.

کاربەدەستان هۆشداری دەدەن ئەگەر ڕێژەی توشبوان لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا کەم نەبنەوە ئەوا لە داخستی تەواوی وڵاتەکە زیاتر هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە.

ئافریکای باشور کە پێشکەوتووترین وڵاتی ئافریکایە، ڤایرۆسەکە زۆر بە خراپی کاریتێکردووە. لە ئافریکای باشور فرۆشتنی خواردنەوە کحولیەکان قدەغەکراوە و لە شەودا هاتوچۆکردن قەدەغەکراوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئەو نەخۆشانەی بەهۆی ئازارەوە دەڕۆنە نەخۆشخانە لە کاتێکدا هەوڵ دەدرێت نەخۆشخانەکان بۆ نەخۆشەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان بکرێن.

ئافریکای باشور کاتێک لە مانگی چوار و 5 دا فرۆشتنی خواردنەوە کحولیەکانی قەدەغەکرد نزیکەی لە %60 ی حاڵەتەکانی نەخۆشی بەهۆی خواردنەوەوە کەمبۆوە. بەڵام کاتێک لە مانگی 6 قدەغەکردنەکەی لادا دەستبەجێ ئەو حاڵەتانە لە نەخۆشخانەکاندا زیادیان کردەوە بەتایبەتی لە ڕۆژانی کۆتایی هەفتەدا.

ڕێوشوێنە نوێیەکانی کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیهاندا لە کاتێکدایە، هەتا ئیستا زیاتر لە 13 ملیۆن حاڵەتی ئەم پەتایە لە تەواوی جیهاندا تۆمار کراوە و زیاتر لە 578 هەزار کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.


Source link

About Hooshyar

Check Also

سوید پشتگیری لە پێشنیازی بەڵگەی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکات – Radio Sweden Kurdish – ڕادیۆی سوید – Radyoya Swêdê

• حوکوومەت ڕایگەیاند کە سوید پشتگیریی لە پێشنیازەکەی یەکیەتیی ئەورووپا دەکات بۆ مەرجی داواکردنی بەڵگەی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *