ئەمەریکا و وڵاتانی کەنداو سزا دەخنە سەر چەند کۆمپانیا و کەسایەتی بە تاوانی هاوکاریکردنی داعش


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و شەش وڵاتی کەنداو ڕۆژی چوارشەممە سزایان خستۆتەسەر شەش کۆمپانیا و کەسایەتی کە واشنتن تاوانباریان دەکات بە پشتیوانی کردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی ئیسلامی، لەوانەدا ناردنی پارەش بۆ ڕێبەرانی گروپەکە لە عێراق و سوریا.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند نێوەندی بە ئامانجکردنی سەرچاوەی دارایی تێرۆرست TFTC کە بریتییە لە بەحرەین، کویەت، عەمان، قەتەر، عەرەبستانی سعودیە و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات) ، سزایان سەپاندووە بەسەر سێ کۆمپانیای دراویی و کەسایەتی لە تورکیا و سوریا و هەروەها ڕێکخراوێکی خێرخوازی بنکە لە ئەفغانستان.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ” ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆ نراوە هۆشدارییەکی زیاتر دەدات بەو کەسایەتی و کارداریانەی کە پشتیوانی دارایی یان لۆژیکی ڕێکخراوە تێرۆرستییەکان دەکەن.”

وەزارەتی خەزێنە دەڵێت ئەو کۆمپانیایانەی خراونەتە لیستی ڕەشەوە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە” لە گواستنەوەی پارە بۆ پشتیوانی کردن چەکدارانی داعش لە سوریا و سەدان هەزار دۆلاریان بۆ ڕێبەرایەتی داعش دابین کردووە.”

TFTC سزای خستۆتە سەر ڕێکخراوی خێرخوازی نەجات بنکە لە ئەفغانستان و سەید حەبیت ئەحمەد خانی بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە. ئەو ڕێکخراوە تاوانبار کراوە بەوەی پشتیوانی لە چالاکییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئەفغانستان دەکات کە بە دەوڵەتی ئیسلامی خوراسان ناسراوە.

بڕیارەکەی ڕۆژی چوارشەممە هەمو سەرمایەکانی ئەو کۆمپانیا و کەسایەتییانە لە ئەمەریکا سڕ دەکات و ڕێگەش لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا دەگیرێت مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.


Source link

About Hooshyar

Check Also

پاریس و لەندەن و بەرلین سەرکۆنەی ” هەوڵی هێرشە ئاسمانیەکان دەکەن ” بۆ سەر ڕیاز

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەڕیتانیا سەرکۆنەی ” هەوڵی هێرشە ئاسمانیەکانی ” ڕۆژی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *