بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کڕینی زیاتر لە 350 فڕۆکە لە کۆمپانیای بۆینگ هەڵوەشێندرایەوە


کومپانیای بۆینگی ئەمەریکایی بۆ دروستکردنی فڕۆکە رۆژی سێشەممە گوتی کڕیاران بۆ کڕێنی 355 فڕۆکە لە جۆری 737 ماکس بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2020 هەڵوەشاندەوە لەو دەمەی کە زیانەکانی قەیرانی کۆرۆنا فڕۆکەکانی لەکار خستووە و زیانەکان لە پیشەسازی فڕۆکەوانی بەردەوام لە زیادبووندان.

کۆمپانیای دروستکەری بۆینگ کە لە ئێستادا هەوڵدەدات بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی ماکس کە زۆرترین کڕیاری هەیە ، وا بۆ پتر لە ساڵێکە لە هەوڵدایە ئەم جۆرە فڕۆکەیە وەگەڕبخاتەوە، ئەمەش دوای دوو رووداوی کوشندەی کەوتنەخوارەوە کە بووە مایەی راگرتنی گەشتەکانی. کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی و بەکرێدان ئەوانیش گوتیان مانگی رابردوو کڕینی 60 فڕۆکەی دیکەیان لە جۆری ماکس هەڵوەشاندەوە.

ڕادەستکردنی فڕۆکەی بۆینگ لە جۆری ماکس لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا بە کڕیارانی بە رێژەی لەسەدا 71 کەمیکرد و تەنها گەیشتە 70 فڕۆکە لەو دەمەی کڕیاران وەرگرتنی فڕۆکە کڕاوەکانیان هەڵدەوەشیننەوە یان وادەی وەرگرتنی دوادەخەن بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی گەشتە ئاسمانیەکانی لە ئاکامی سەپاندنی رێکار و بەربەستەکانی سەر پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

رادەستکردنی فڕۆکە دروستکراوەکان بە کڕیارانی لە ڕووی داراییەوە گرنگە بۆ کۆمپانیاکانی دروستیان دەکەن، چونکە کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی پارەی بەشی زۆری کڕینەکە دەدەن کاتێک فڕۆکەکان لە بەرهەمهێنەرەکانیان وەردەگرن.

سەرچاوە: رۆیتەرز


Source link

About Hooshyar

Check Also

Li Amedê êşkence li girtiyekî hate kirin: Tiliyên wî hate şikandin

Hat destnîşan kirin ku gardiyanan tiliyên destê girtiyê edlî Kurbanî Ozcan ê li Girtîgeha Tîpa …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *