بۆ یەکەم جار لە پاش 17 ساڵ تاوانبارێک لە ئەمەریکا سزای مەرگ دەدرێت


حکومەتی فیدراڵی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە بۆ یەکەم جار لە پاش 17 ساڵ سزای مەرگی سەپاند بەسەر تاوانبارێک کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا خێزانێکی سێ کەسی کوشت.

دانیال لویس لیی کەسێکی ڕەگەزپەرستی سپی بوو و لە ساڵی 1996 لە ویلایەتی ئەرکەنساس پـیاوێک و هاوسەرەکەی و کچێکی 8 ساڵی کوشت و پاشان تەرمەکەی فڕی دابوونە ناو گۆمێکەوە.

بەر لە جێبەجێکردنی سزای مەرگ بەسەریدا لە بەندیخانەیەکی فیدراڵی لە ویلایەتی ئیندیانا گوتویەتی ” لە ژیانمدا هەڵەی زۆرم کردووە، بەڵام من ئەو تاوانەم نەکردووە، من پیاوکوژ نیم، ئێوە کەسێکی بێتاوان دەکوژن.”

وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند” دواجار دانیال لویس لیی ڕووبەڕووی ئەو سزایە بوویەوە کە شایستەتی.

بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوو سزای مەرگ بەسەر سێ تاوانباری گەورەی دیکە جێبەجێ بکرێت.

سەرچاوە: ئەسۆسییەت پرێس


Source link

About Hooshyar

Check Also

تیمەکەی WHO دەستدەکەن بە لێکۆینەوەکەیان لەسەر ڕیشەی کۆڤید-19 لە چین

لێکۆڵەرانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دوو هەفتەی کەرەنتینەیان لە ووهانی چین تەواو بوو، و دەستدەکەن بە …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *