ڕێبەرانی ئێران بۆ ئەوەی بمێننەوە، ئامادەن لەگەڵ شەیتانیش پەیمان ببەستن


ئێران و چین زۆر بەهێمنی لەم دوایانەدا ڕێککەوتنێکیان بۆ هاوکاری ئابوری و ئاسایشی واژووکردووە، ڕێگە خۆش ئەکات بۆ وەگەرخستنی بایی ملیارەها دۆلاری چین لە وزەو کەرتەکانی تری ئێراندا لەلایەک، و لەلایەکی ترەوە، هەوڵەکانی بەڕێوبەرایەتی سەرۆکی ئەمەریکا بەلاوەدەنێت بۆ گۆشەگیرکردنی ئێران بەهۆی پرۆگرامی ناوکی و خواستەکانی لەشکرییەوە.

ئایا ئێران بۆ لەم کاتەدا ڕێککەوتنی لەو جۆرەی لەگەڵ چین مۆرئەکات ؟ بەم ڕێککەوتنە، تا چەند دەرفەت دەخۆڵقێت بۆ ئێران لەگەمارۆکانی خراونەتە سەری قوتاری بێت؟ چین چ هەلوێستێکی ئەبێت ئەگەر ئەمەریکا هەوڵی درێژەکردنی ئابلوقەی چەکی بەسەر ئێران بدات؟

بەرێزئەحمەد ئەسکەندەری شارەزای سیاسی بنکە لە سوید لەو بارەیەوە دەڵییت ‘”بە بڕوای من ، واژووکردنی ئەم ڕێککەوتنە سەرشۆرییەکی گەورەیە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەر ئەوەی بەپێ بەندەکانی، چین دەسەڵاتێکی گەورە پەیدا دەکات لە ئێران، تەنانەت لە هێندی شۆیندا‌ هێزی ئاسایشی خۆی ئەهێنێت. چین بەدوای بەرژەوەندی خۆیەتی و ئێران زۆر زۆر لە بارودۆخێکی خراپدایە بۆیە ئەم ڕێککەوتنەی قبوڵکردووە”.

فەرموون لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە، گۆی لە دەقی گفتوگۆکە بگرن.


Source link

About Hooshyar

Check Also

خوێندنی باڵا پشتگیری بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کواڵیتی زانکۆ تایبەتەکان دوپاتدەکاتەوە

خوێندنی باڵا پشتگیری بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کواڵیتی زانکۆ تایبەتەکان دوپاتدەکاتەوە Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *