مەڕاسیمی بەخاکسپاردنی شێخ محەمەد عوبدولکەریم کەسنەزانی


پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی تەرمی شێخ محەمەد عەبدولکەریم کەسنەزانیی بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە نەخۆشخانەیەکی ئەمەریکاوە گەیشتەوە شاری سلێمانی و دوای پێشوازیکردن لە تەرمەکەی لەلایەن پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکرەوە، بەرەوە تەکیەکەی بردرا کە هەزاران دەروێشی قادریی کەسنەزانی لە زمان و نەتەوە و وڵاتی جیاوازەوە چاوەڕوانیان دەکرد. بەشێکی بەرچاوی ئامادەبوانیش کوردی ئێران بوون و ڕۆژێک پێش ئەوە سنوریان بەزاند کە ژمارەیان زیاد لە ٥٠٠ کەس دەبوو.

لەکاتێکدا سنورەکان داخراون بەڕووی هاوڵاتیاندا بەمەبەستی ڕێگری لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەم هەنگاوەی دەروێشەکان بوویە جێی نیگەرانی کاربەدەستانی تەندرووستی و محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کردبوو کە ئەم مەراسیمە لە ماوەی دوو هەفتەدا کارەسات درووستدەکات.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان ڕێباز مەجید لە سلێمانی


Source link

About Hooshyar

Check Also

جەلەولا.. سێ گوللە هاوەن ئاڕاستەی گوندێك دەكرێت

ئەمشەو سێ گوللە هاوەن ئاڕاستەی گوندی ئیسڵاحی سەربەناحیەی جەلەولا كرا. عەمید شەماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوبەری ئاسایشی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *