- ئەگەرچی کارمەندانی بەشی تەندرووستی بە گشتی و کارمەندانی بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەکان بە تایبەتی بەهارێکی پڕ کاریان تێپەڕ کردووە، بەڵام دیسانیش گوشار لەسەر ئەو کارمەندانە بووە کە پشووی هاوینەکانیان دوا بخەن.
-
هەڵوێستی کارمەندانی تەندرووستی بووەتە هۆی پاشگەزبوونەوەی بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەی کارۆلیسنکا، لەگەڵ ئەوەش دا کارمەندەکان ناچار کران کاتی پشووی هاوینەی خۆیان واتە ( Semester) ەکانیان بۆ حەفتەیەک دوا بخەن. هەروەها داواش کراوە ئەگەر کارمەندێک پێی خۆش بێ دەتوانێ لەبەرامبەر حەقدەستی زۆرتر دا پشووی هاوینەکەی وەدوا بخات کە بە وتەی سكاڵا حەکیم زادە زۆر کەم لە کارمەندەکان ئەو کارەیان کردووە.
Herish Naseri
بۆ زانیاری زیاتر کلیک لەسەر فایلە دەنگییەکە بکە!
Source link