ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو لە ویلایەتی جۆرجیا زیاد دەکات


لەسەدا 82 ی بەشەکانی چاودێری ڕژدی نەخۆشخانەکانی جۆرجیا پڕبوونەتەوە لە کاتێکدا سیستمەکانی تەندروستی لە سەرانسەری ویلایەتەکە دەڵێن خەریکە ئیتر جێگا نامێنێت بۆ حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کاتێکدا ڕیژەی ڤایرۆسەکە لەو ویلایەتەدا بەردوام لە بەرزبوونەوەدایە.

لە ناوچەی ئەڵبانی، یەکێک لەو شوێنانەی کە بە خراپترین شێوە ڤایرۆسەکە تیایدا بڵاوبۆتەوە، بەرپرسی بنکەی تەندروستی فۆب پەتنی، سکات ستاینەر ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ئەو حاڵەتانەی کە پێویستیان بە مانەوەیە لە نەخۆشخانە بە شێوەیەکی بەرچاو جارێکی تر زیادیان کردۆتەوە.

ستاینەر دەڵێت لە تەواوی مانگی 6 تەنها 47 نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئەلبانی باشوری ڕۆژئاوای جۆرجیا مابوونەوە، بەڵام لە تەنها 8 ڕۆژی مانگی 7 دا هەتا ئێستا زیاتر لە 37 کەخۆش لە نەخۆشخانە هێڵراونەتەوە.

ستاینەر دەشڵێت ” ڕێژەی توشبوونی نەخۆشییەکە ڕۆژانە لەم مانگەدا نزیکەی سێ هێند بەرزبۆتەوە.”

لە ناوەڕاستی جۆرجیاش لەم هەفتەیەدا نەخۆشخانەی ناڤیسینت بە شێوەیەکی بەرچاو نەخۆشەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا زیاد بووە.

شارەوانی شاری ئەتلانتای جۆرجیا ڕۆژی چوارشەممە بڕیارێکی مۆرکرد و تیایدا بەستنی دەمامکی کردە زۆرەملێ بە پێچەوانەی بڕیاری فەرمانڕەوای ویلایەتەکە برایەن کمپ.

کاربەدەستانی تەندروستی لە سەرانسەری ویلایەتەکە ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند لەسەدا 82 ی جێگەکانی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکان لە ئیستادا گیراون. هەرچەندە هەمو نەخۆشەکانی ژێر چاودێری ڕژد ئەو کەسانە نین کە ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەیە.

یەکێک لە ئامانجەکانی فەرمانڕوای ویلایەتەکە ئەوەیە کە بنکە تەندروستییەکان پڕ نەبن لە نەخۆشەکانی کۆرۆنا چونکە ئەمەش مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە زیاتر دەکات درەنجامی خراپتری لێدەکەوێتەوە.

بەپێی کاربەدەستانی تەندروستی ویلایەتەکە زیاتر لە 103 هەزارو 800 کەس لە جۆرجیا توشی کۆڤد19 بوون و بەلایەنی کەم 2هەزار و 922 بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Jinên HDP’î careke din pirsîn: Gulistan Dokû li ku derê ye?

Xwendekara Zanîngeha Mûnzûrê Gulistan Dokû beriya 500 rojî herî dawî li ser Pira Dinarê hatibû …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *