پێشوازی لە بەرهەمهێنانی دەرمانی Favipiravir دەكرێت

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لەبەرهەم هێنانی دەرمانی Favipiravir دەكات.

 

لەراگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە:” لە درێژەی هەوڵ و چالاكیەكانی جیهانی بۆ دۆزینەوە و دروستكردنی دەرمانی چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 بە خۆشحالیەوە لە هەرێمی كوردستان هەمان دەرمانی دژەڤایرۆسی (Favipiravir) بە ناوی (فابیڤیر) كە لەلایەن هەندێك لە ووڵاتی وەكو ڕوسیا و یابان … هتد. لە كاتی ئێستادا بەكاردێت وە لە ڕێنماییەكانی چارەسەری عێراق و هەرێمی كوردستان بە یەكێك لە دەرمانەكانی بواری چارەسەری ئەو نەخۆشیە دادەنرێت ، بە هاوكاری و هەماهەنگی سەنتەرە پسپۆڕیەكانی جیهانی بەرهەمهێندراو و دەستكرا بە دابەشكردن بۆ كەمكردنەوەی ئاستی توندی نەخۆشیەكە و نیشانەكانی و كەمكردنەوەی ڕێژەی مردن.

رونیشكراوەتەوە:” بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لەم بەرهەمە خۆماڵیە دەكات ،  پاڵپشتی و پشتگیری دەردەبڕین كە لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم دەرمانە لە هەرێمی كوردستان كەوتە بواری بەرهەمهێنان وە لە ژێر ڕۆشنایی بەرنامەی كاری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرهەمی خۆماڵی و كەرتی تایبەت هاندەدرێت لەپێناو باشتركردنی خزمەتگوزاری تەندروستی هاوڵاتیان بەتایبەتی بۆ دەربازبوون لە قەیرانی نەخۆشی كۆڕۆنا.

جەختیشكراوەتەوە:” لەم دەرفەتەدا جەخت دەكەینەوە كە هاوڵاتیان پێویستە زۆر بە وریایی ئاگاداری خۆیان و پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن بۆ دووربوون لە ترسناكی تووشبوونی ئەم نەخۆشیە و ڕێكاری تاكپارێزی و خۆپارێزی گرنگترین ڕێكارە كە پێویستە هەموو هاوڵاتیان پێوەی پابەندبن.

 

PUKmedia راگەیەنراو


Source link

About Hooshyar

Check Also

Îtalya Jiber Gîrobûna Vaksîna Pfizer Û AstraZeneca Dê Gavên Yasayî Biavêje

Wezîrê Derve yê Îtalya Luigi Di Maio îro Yekşemê dîyar kir ku ewê bi sedema …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *