سەنتەری خزمەتی كۆمەڵگایی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهامەهەنگی و هاوكاری نەخۆشخانەی قەڵاو پەیمانگای تەكنیكی كەلار و تەندروستی گەرمیان لەشێوەی تیمی گەڕۆك وشیاری و پشكنین لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسنوری گەرمیان ئەنجام دەدرێت.
پەیمانگای تەكنینی كەلار بڵاویكردوەتەوە هاتووە:”لە چوارچێوەی كار وچالاكیەكانی سەنتەری خزمەتی كۆمەڵگایی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، و لە سۆنگەی ھەستكردنمان بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە دۆخی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا (كۆڤید-١٩ ) بەڕێژەیەكی بەربڵاو لە ناوچەی گەرمیان و نەبوونی شوێنی مانەوەی تایبەت لە نەخۆشخانەی قەڵا،، پەیمانگاكەمان،، پەیمانگای تەكنیكی كەلار بە ھەماھەنگی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، هەلدەسێت بە درووست كردنی تیمی گەرۆك لە مامۆستایان و ستاف و دەرچوانی هەردوو بەشی پەرستاری و شیكاری نەخۆشییەكان،
رونیشكراوەتەوە:”بۆیە لێرەوە داوا لە دەرچووانی ساڵانی پێشووی ھەردوو بەشی ناوبراو دەكەین یٔەوەی یٔارەزووی كاری خۆبەخشی هەیە پەیوەندیمان پێوە بكات بە مەبەستی خزمەت كردنی ناوچەكەمان. لەرێگەی یٔەو ژمارە مۆبایلەی لای خوارەوە یاخود ناردنی ناوی سیانی و ناونیشاو ژمارەی مۆبایل بەنامە بۆ پەیجی پەیمانگا ژ.م ٠٧٧٠٢٤٥٨١٥٩
PUKmedia راگەیەنراو
Source link