سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8-7-2020 له‌كۆشكی به‌غداد پێشوازیكرد له عه‌لی حه‌مید مخلف وه‌زیری په‌روه‌رده.
له‌دیداره‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه له پێویستی وه‌گه‌ڕخستنی گشت هه‌وڵه‌كان بۆ پشتیوانیكردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌م كه‌رته گرنگه‌و چاودێریكردنی ره‌وش و كاروباری خوێندكاران.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا تاوتوێی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كرا، له چاودێریكردنی ئاماده‌كارییه‌كان و رێكخستنی گهشێكی له بار بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی شه‌شی ئاماده‌یی و پیشه‌یی، له‌سایه‌ی ئاڵنگارییه هه‌نوكه‌ییه‌كان و ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنادا.
PUKmedia
Source link