بەشە دەرمانی سلێمانی وهەڵەبجە راستەوخۆ رەوانە بكرێن

وەفدێكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی وەزیری تەندروستی عیراق دەكەن وچەند داواكاریەكی پێشكەش دەكەن و لەكێشەو كەموكورتیەكان دەكۆڵنەوە.

 

‏ دكتۆر جوان ئیحسان فوزی  سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:”ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/٧/٨ وەك فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی فیدراڵ مان كرد ولەگەڵ بەڕێز دكتۆر  حەسەن محەمەد تەمیمی وەزیری تەندروستی كۆبوینەوە ، باسی سێكتەری تەندروستیمان كرد كەلای ئێمە وەك یەكێتی نیشتمانی كوردستان سێكتەرێكی گرنگەو پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆی بەژیان و سەلامەتی هاوڵاتیانەوەهەیە ، بەتایبەتی لەم كاتەدا كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە.

 

وتیشی:  بەشێكی تری كۆبوونەوەكەمان بریتی بوو لە چۆنیەتی  ڕێگریكردن لەزیاتر بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو دابینكردنی پێداویستییە تەندروستییەكان و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی هاوڵاتیان بۆخۆپارێزی، هەروەها داواكاری وپێداویستییە تەندروستییەكانی هاوڵاتیانمان لە ناوچەكانی عێراق و بەتایبەتیش  كەركوك و سەڵاحەدین و خورماتوو و پارێزگای دیالەو خانەقین  گەیاندە وەزیری تەندروستی حكومەتی فیدراڵ.

 

جەحتیكردەوە:  وەلەگەڵ وەزیری پلانداناندا باسمان لەتەواوكردنی كارەكانی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەكەی دوزخورماتوو كرد كەلەساڵی ٢٠١٢ وە بەردی بناغەی دانراوە كەدەبێت دەست بكرێتەوە بەتەواوكردنی ئەوپڕۆژەیە بۆئەوەی لەخزمەتی هاوڵاتیانی ئەودەڤەرەدابێت .  لەئێستادا كە ئاستەنگێكی زۆر لەسەر كەرتی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان دروست بووە داوامان لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی فیدراڵ كرد بەشەدەرمانی زیاتر ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات نابێت هیچ ڕۆتینێك هەبێت بۆ گەیاندنی دەرمان وپێداویستی پزیشكی بەپارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە  پێویست ناكات بچێتە هیچ پارێزگایەكی تر بەڵكو دەبێت ڕاستەوخۆ بەپارێزگاكان بگات  چونكە بابەتێكی گرنگەو پەیوەستە بەژیان و سەلامەتی هاوڵاتیانەوە ، وە بڕی پێداویستی و كەل وپەلی پزیشكی زیادبكرێت چونكە چوار ئیدارەی سەربەخۆ لەم پارێزگایەدا هەیە بەتایبەتی پارێزگای هەڵەبجە گرنگی زۆری پێ بدرێت و سەرجەم كەمو كورتییەكانیان لەڕوی دەرمان و پێداویستی پزیشكییەوە پڕبكرێتەوە ،هەروەها بەڕێز وەزیری تەندروستی حكومەتی فیدراڵ  بەڵێنی ئەوەی پێداین لەداهاتووداسەردانی هەرێمی كوردستان بكات.

 

PUKmedia تایبەت 


Source link

About Hooshyar

Check Also

Dewleta Tirk li bajarê Bordeaûxê hate şermezarkirin

Meş bi pêşengiya Meclîsa CDK-Bordeaûxê roja Şemiyê saet di 14:00 de li qada Borsayê pêk …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *