ئێران و سوریا ڕێككه‌وتنی سه‌ربازی ئیمزا ده‌كه‌ن

به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازییه‌كانیان تاران و دیمه‌شق ڕێككه‌وتنی سه‌ربازییان ئیمزا كرد.

 به‌مه‌به‌ستی به‌ڕه‌وڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازییه‌كانیان ڕێككه‌وتنی سه‌ربازی له‌نێوان ئێران و سوریا به‌ ئاماده‌بوونی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ئه‌یوب وه‌زیری به‌رگری سوریا و محه‌مه‌د باقری سه‌رۆكی ئه‌ركانی ئێران ئیمزا كرا.

دوای ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ وه‌زیری به‌رگری سوریا و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئێران له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ په‌یوه‌ندی تاران و دیمه‌شق په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژییه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران


Source link

About Hooshyar

Check Also

ŞANDEK JI PDKSê SERDANA OFÎSA PARTIYA YEKÎTÎ KIR… – Ragihandina Encûmena Niştîmanî kurdî li Sûriyê

Di roja yekşemê 24.1.2021ê de,şandek ji PDKSê , bi serokatiya endamê ofîsa siyasî …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *