Breaking News

کرێملن بەڵێن دەدات وەڵامی سزاکانی بەڕیتانیا بداتەوە بۆ سەر هاوڵاتیانی ڕوسیا


کرێملن دەڵێت ڕوسیا ڕێوشوێن دەگرێتەبەر بۆ وەڵامدانەوەی سزاکانی بەڕیتانیا بۆ سەر 25 هاوڵاتی ڕوسی کە لەنێویاندا لێکۆڵەرەوەیەکی باڵای حکومەتی ڕوسیای تێدایە.

ڕۆژی دووشەممە لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی دوای جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا، بەڕیتانیا سزای سەپاند بەسەر 25 هاوڵاتی ڕوسی و 20 هاوڵاتی سعودیدا.

وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ وتی ” بەداخەوەین بۆ ئەم هەنگاوە دوژمنانەییە. بێگومان وەڵامی هاوشێوە دەدەینەوە و وەڵامدانەوەکە بەشێوەیەک دەبێت کە بگونجێت لەگەڵ بەرژوەندییەکانی ڕوسیادا.”

لە وەڵامێکیدا بۆ هەڕەشەکانی مۆسکۆ، وتەبێژی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی ” وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا ڕوونی کردەوە ئەم سیستمی سزایانە دەوڵەتێک ناکاتە ئامانج، بەڵکو تەنها ئەو کەس و لایەنانە دەکاتە ئامانج کە دەستیان هەبووە لە پشتگوێخستن و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤدا.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


Source link

About Hooshyar

Check Also

پەرلەمانی ئێران تاوتوێی پڕۆژە یاسای ڕاگرتنی پشکنینی ناوکی ئێران دەکات

ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی ئێران پڕۆژە یاسایەکی پێشکەش کرد بۆ کۆتاییهێنان بە پشکنینی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *