مێرکڵ داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات ئامادە بێت بۆ جیابوونەوەی بەڕیتانیا بەبێ ڕێکەوتن


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی نوێ لەگەڵ بەڕیتانیادا، بەڵام یەکێتی ئەوروپا دەبێت ئامادە بێت بۆ جیابوونەوەی بەڕیتانیا بەبێ ڕێکەوتن.

لە مانگی یەکی ئەم ساڵدا بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جیابۆوە و لە ئێستادا لە قۆناغی جێبەجێکردنی جیابوونەوەکەدایە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوون بە هیچ ڕێکەوتنێک.

مێرکڵ بە پەرلەمانی ئەوروپای وت ” پێشڕەوییەکان لە دانوستانەکاندا تاوەکو ئێستا سنووردار بووە.”

وتیشی ” لەگەڵ بەڕیتانیادا ڕێکەوتووین لەسەر خێراکردنی ئاڕاستەی دانوستانەکان، بەردەوام دەبم لە هەوڵەکان لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێکی باش، بەڵام دەبێت ئامادەش بین بۆ ئەو سیناریۆیەی بەڕیتانیا بەبێ ڕێكەوتن جیاببێتەوە.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


Source link

About Hooshyar

Check Also

Kanada Vaksîna Pfizer – BioNTechê bo Zarokên 12-15 Salî Dipejirîne

Kanada destûr da vaksîna vîrusa korona ya Pfizer – BioNTechê ku ew bo zarokên temenên …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *