جیهان.. 180 ڕۆژنامەنووس بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە

لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا ١٨٠ ڕۆژنامەنووس لەسەر ئاستی جیهان بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی ڕووسیا لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە چوار مانگی ڕابردوودا ١٨٠ ڕۆژنامەنووس لە ٣٥ وڵاتی جیهان بە پەتای كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، تا ئێستاش زیاتر لە ٥٠٠ ڕۆژنامەنووس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

بە پێی دوایین ئامارەكان ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا زیاتر لە ١١ ملیۆن و ٩٧٤ هەزار كەسە، لە كۆی ئەو ژمارەیە زیاتر “شەش ملیۆن” كەسیان چاكبوونەتەوە و زیاتر “٥٤٧” هەزار كەسیشیان گیانیان لە دەستداوە.

PUKmedia 


Source link

About Hooshyar

Check Also

نوێنه‌ران له‌ هه‌وڵی كاراكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا

شێركۆ میروه‌یس، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ی ئایاری 2021 جه‌ختیكرده‌وه‌ …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *