WHO ده‌نگۆیه‌ك له‌سه‌ر كۆرۆنا ره‌تده‌كاته‌وه‌

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌رێگه‌ی هه‌واوه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عیراق رایگه‌یاند: هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رێگه‌ی هه‌وا نیه‌ و ته‌نها ده‌نگۆیه‌كی بێ بنه‌مایه‌.

راشیگه‌یاند: باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ڕێگرتن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پابه‌ندبونی هاووڵاتیانه‌ به‌رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، به‌تایبه‌ت له‌ به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان و بۆ كاری زۆر گرنگ و پێویست نه‌بێت له‌ماڵه‌كانیان نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌ستیان به‌ئاو و سابوون و مادده‌ی تایبه‌ت پاكبكه‌نه‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان


Source link

About Hooshyar

Check Also

Berpirsyar 03/12/2020 (Rudaw)

Berpirsyar 03/12/2020 (Rudaw) Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *