‏ته‌ئكید له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی زانكۆكانی عیراق و هه‌رێم كرایه‌وه‌

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی د. جوان ئیحسان فه‌وزی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، كه‌ كۆپییه‌كی بۆ  PUKmedia نێدراووه‌، تێدیا هاتووه‌  ئه‌مڕۆ 7-7-2020، وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستیمانكرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دكتۆر( نبیل كازم  عبدالێحاب) وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی فیدراڵ كۆبوینه‌وه‌، سه‌ره‌تا به‌ناوی هه‌ڤاڵانم له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونمان لێكردو هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیمان بۆخواست ، ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌مان بریتی بوو له‌ باسكردنی ئه‌و گرفت و ئاسته‌نگانه‌ی كه‌به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ هاتووه‌ته‌ به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندن و كاركردن بۆ به‌ئه‌لكترۆنیكردنی پرۆسه‌ی خوێندن، هه‌روه‌ها داوامان له‌وه‌زیری خوێندنی باڵای حكومه‌تی فیدراڵ كرد په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌بێت و به‌هه‌ماهه‌نگی كاربۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكه‌ین به‌تایبه‌ت كێشه‌ی ئه‌و زانكۆو په‌یمانگایانه‌ی له‌عیراق و هه‌رێم وه‌لاخراون له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تدا ڕێكبخرێنه‌وه‌و كێشه‌ی خوێندنی ناوچه‌ دابڕاوه‌كان چاره‌سه‌ربكرێت كه‌ساڵانه‌ دوچاری ئاسته‌نگ و گرفت ده‌بنه‌وه‌ ، جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردولاو كاركردن بۆ ئه‌نجامدانی سه‌ردان و كۆڕو سیمینار به‌ڕه‌چاوكردنی (الزمالات الدراسیه‌ و البعپات العلمیه‌) بۆخوێندكارانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ، له‌كۆتایدا بانگهێشتی وه‌زیری خوێندنی باڵای حكومه‌تی فیدراڵ مانكرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو پشتیوانییه‌كی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی فیدراڵ مان دووپاتكرده‌وه‌ .

دكتۆر جوان ئیحسان فه‌وزی
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق

PUKmedia


Source link

About Hooshyar

Check Also

سەرۆک وەزیری عێراق فەرماندەی پـۆلیسی پارێزگای زی قار لە پـۆستەکەی لادەدات

پاش پـێکدادانەکانی ڕۆژی هەینی شاری ناسریـیەی ناوەندی پارێزگای زی قار و کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *