کوشتنی هیشام هاشمی پەیوەندی بە دوا لێکۆڵینەوەی لەسەر حەشدی شەعبیەوە بووە

کوشتنی شیکەرەوەی سیاسی و ئاسایشی دکتۆر هیشام هاشمی لە بەغداد لە لایەن چەکداری نەناسراوەوە، شەپۆلێکی توندی ناڕەزایەتی بەدووای خۆیدا هێناوە، لە نێو توێژی رۆژنامەوانان و نووسەران و لێکۆڵەرەوان، ئەو توێژە سیڤیڵە بێ چەک و پشتیوانەی لە عێراقدا ژیان بەسەر دەبەن و ناوە ناوە لێیان دەکوژرێت یان هەڵدێن و لە عێراق نامێنن.

ئەم توێژەرەوە رامیارییە سونییە لە سەروەختی داعش یەکێک بووە لەوانەی کە وردەکارییەکانی نێو ئەو رێکخراوەی هێناوەتە نێو لێکۆڵینەوەو پەرتوکەکانی کە بووبوونە سەرچاوەی سەدان ناوەندی لێکۆڵینەوەو میدیایی لەسەرتاسەری جیهاندا، هەروەها سودی زۆری گەیاندووە بە حکومەتی عێراقی تەنانەت بە گروپە جیاوازەکانی شیعەش.

وەک شیکەرەوەی سیاسی یاسین تەها باس لەوە دەکات کە دکتۆر هیشام هاشمی لەسەر وەختی داعش نەکوژرا، بەهۆی ئەوەی داعش بە زەحمەت دەستیان دەگەیشتە سەر ناوخۆی عێراق، هەروەها رەنگە مەبەستیشیان نەبوبێت، هۆکاری کوشتنەکەی رەنگە زیاتر پەیوەندی بەو لێکۆڵینەوەیەی ئەم دواییەوە هەبوبێت لەسەر ململانێی نێوان باڵە چەکدارییەکانی ماڵی شیعە.

لەو بارەیەوە یاسین دەشڵێت “دووا لێکۆڵینەوەی لەسەر ململانێی نێوان باڵە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی بووە، زۆر ووردەکاری کە چەند لەو چەکدارانە سەر بە مەرجەعییەتن یان سەر بە ویلایەتی فەقیهن، یاخود سەربە حیزبوڵان، یان ئەوانەی سەر بە تایەفەکانن و چەکداری ئاسایین بۆ بژێوی بوونەتە چەکدار.

شیعەکان بە تەبیعەت حەز ناکەن زانیارییەکانیان بچێتە دەرەوەو بەر باس کردن، ئەوان دەیانەوێ زانیارییەکانیان لە رێگەی خۆیانەوە بڵاوبێتەوە نەوەکو لە کەسانی ترەوە، ئەو زانیارییانە بەلای ئەوانەوە هێڵێ سوور بووە”.

یاسین تەها بۆخۆی چاوەڕوانی وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە بووە کە بۆ دکتۆر هیشامی ناردووە، بەڵام وەک دەڵێت وەڵامەکانی لەگەڵ خۆیدا برد دەشڵێت “شیکەرەوەی وەها بێلایەن و پرۆفێشناڵ لە مەودای دووردا زەحمەتە دروست بێتەوە، ئەو تاکە سەرچاوەی قووڵی سەر وردەکارییەکانی رێکخراوی دەوڵەتی داعش بووە، نزیکەی 90 کەناڵی ئەمریکی و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە پشتیان بە نوسین و شیکارییەکانی ئەو دەبەست، کەسایەتییەکی لێبووردە بووەو بۆ زۆربەی میدیاکان بێ جیاوازی دەدوا”

بەپێی زانیارییەکانی ئەم شیکەرەوە سیاسییە کوردە یاسین تەها، لە بڵاوبوونەوەی دووا لێکۆڵینەوەی لەسەر ململانێی نێوان لایەنەکانی نێو عەشدی شەعبی، هەندێک لە هاوڕیکانی کە هاو ئاوازی ئەون و وەک ئەو لێکۆڵینەوە دەکەن، پێیان ووتووە کە خۆی دەرنەخات، ژیانی لە مەترسیدایە، یاسین هۆکاری ترسی هاوڕێکانی ئەو دەگەڕینێتەوە بۆ ئەوەی “دکتۆر هیشام لە بابەتێک دوواوە کە ناکۆکیی نێو ماڵی شیعەکانەو نێو گروپەکانی حەشدی شەعبییە کە بەلای ئەوانەوە ئەوە هێڵی سوورە، شیعەکانیش هەموو حکومەتیان بەدەستەوەیەو دەسەڵاتدارن، ببینە بە سەدان خۆپیشاندەرو چالاک وان و نوسەران تیرۆر کران، بۆ یەکوشتنی دکتۆر هیشام هاشمی زیاتر پەیوەندی بەم لێکۆڵینەوەیەی دواییەوە بووە لەسەر حەشدی شەعبی، هەروەها بێهێز بوونی ئەمریکا و دەنگۆکانی کشانەوەی لە عێڕاق وای کردووە فرسەتی باش بێت و بۆ ئەو چەکدارانە ئازادانە بتوانن ئەوەی بیانەوێ جێبەجێی بکەن”.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Kardeş Turkuler ji bo Tahir Elçî 'Hewar' çêkir (Diyarname)

Kardeş Turkuler ji bo Tahir Elçî 'Hewar' çêkir (Diyarname) Source link

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *