مەزڵوم كۆبانێ‌ لەگەڵ فەرماندەیی هێزەكانی روسیا كۆدەبێتەوە

فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) جەنەڕاڵ مەزڵوم كۆبانێ‌ ئەمڕۆ سێ شەممە پێشوازیكرد لەفەرماندەیی هێزەكانی روسیا لە سوریا.

لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، مەزڵوم كۆبانێ‌ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند: لەگەڵ ئەلیكساندەر چایكۆ فەرماندەی هێزەكانی روسیا لە سوریا كۆبۆتەوە.

مەزڵوم كۆبانێ‌ ئاماژەی بەوەش كردووە: لەمیانی كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ چایكۆ چەند پرسێكی هاوبەشیان تاوتوێكردووە، لەوانە پێشێلكارییەكانی توركیا لەسەر رێككەوتنی 23 ی ئۆكتۆبەر و شەهیدكردنی سێ‌ ژنە چالاكوانی كورد لەكۆبانێ‌.

هەر لەمیانی كۆبوونەوەكەدا، رێككەوتن لەسەر بەردەوامبوون و زیادكردنی ئاستی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان هەردوو لا.

جەنەڕاڵ كۆبانێ‌ سوپاسی هێزەكانی روسیای كردووە لەپای بەدەمەوەهاتنی بۆ كاری هاوبەش لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ئاڵانگارییەكان.

PUKmedia بەدواداچوون


Source link

About Hooshyar

Check Also

سوید بەنیاز نییە پێش پەسەندکردن ڤاکسینی کۆرۆنا بکڕێت – Radio Sweden Kurdish – ڕادیۆی سوید – Radyoya Swêdê

بەرهەمهێنانی ژمارەکەی زۆر ڤاکسینی کۆرۆنا دەستی پێ کردووە و بەریتانیا لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *