تورکیا 276 کۆچبەر و 8 قاچاخچی لەسەر کەشتییەک دەستبەسەردەکەن


ئاژانسی فەرمی هەواڵی دەوڵەتی تورکیا رایگەیاند دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان رۆژی سێشەممە هەوڵیکیان پۆچەڵکردووەتەوە بۆ بە قاچاخبردنی 276 کۆچبەر بە سواری کەشتییەک بەرەو ئەوروپا و 8 قاچاخجی گومانباریان دەستگیرکردووە.

ئاژانسی هەواڵی ئانۆدۆڵو رایگەیاند؛ لەسەر بنەمای پێدانی زانیاری پێیان، پۆلیس و پاسەوانانی کەنارئاوی هەڵمەتێکیان بۆ سەر کەشتیەکە ئەنجامدا کە لە نزیک کەنارئاوی ” نارلیدیر” نزیک شاری کەناری ئیزمیری دەریای ئیجە . کەشتیەکە بە 276 کۆچەری سەرنشینی، خۆی بۆ بەڕێکەوتن ئامادەدەکرد لە نێویاندا 46 یان ژن و 59 یان منداڵ بوون.

ئاژانسی ئاماژەپیدراو راشیگەیاند کە کۆچبەرەکانی سەر کەشتییەکە خەڵکانی وڵاتانی ئەفغانستان و بەنگلادێش و سوریا و سۆماڵ وهەروەها ئێران بوون.

دەستبەجێ نەزانرا بوو کە ئایا کەشتییەکە بەرەو کوێ دەچوو، بەڵام تورکیا نزیکەی 3.7 ملیۆن پەنابەری سوریایی لەخۆگرتووە و تورکیا خاڵێکی سەرەکیە بۆ ئەو کۆچبەرانەی هەوڵدەدەن لە ڕێی دورگەکانی یۆنانیەوە خۆیان بگەیەننە ئەوروپا.

کۆچبەرانی دیکەش هەوڵدەدەن دزە بکەنە یۆنانەوە لە رێی رووبارێکەوە بەدرێژای سنوور.

ئەم رووداوەی رۆژی سێشەممە لەو کاتەدایە کە ئەرکێکی گەڕان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی تورکیا وا ئەنجامدەدەرێت بۆ گەڕان بەداوای پاشماوەی تێكشکاوی بەلەمێک ئەوەی لە 27 مانگی رابردوودا لە دەریاچەیەکدا ژێر ئاو کەوت و بڕاوشدەکرێت دەیان کۆچبەر لە نێویدا مابنەوە . هەتا ئێستا دەسەڵاتدارنی تورکی 11 تەرمیان دەرهێناوەتەوە و 5 قاچاخچی گۆمالێکراو بە هەبوون پەیوەندیان بەو کارەساتەوە دەستبەسەرکراون.

سەرچاوە : ئەسۆسییەت پرێس


Source link

About Hooshyar

Check Also

Hêzên Şehîd Delal 27’ê Mijdarê silav kirin

Navenda Ragihandin û Çapemeniyê ya HPG’ê daxuyaniyeke niviskî da û got,”Hêzên Hewayî yên Şehîd Delal …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *