باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بەرپـرسانی کوشتنی هاشم هاشمی دادگایی بکات


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە کوژرانی هاشم هاشمی شیکەرەوەی سیاسی عێراقی و شارەزای گروپە توندڕەوەکان.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا شەوی دووشەممە لەسەر فەیسبوکەکەی نووسی”شاندی دیپـلۆماسی ئەمەریکا لە عێراق تووشی شۆک و دڵگرانیـیەکی زۆربوو بەهۆی کوشتنی نامەردانەی ئەکادیمی بەڕێز دکتۆر هاشم ئەلهاشمی. سەرەخۆشی لە خێزانەکەی و خەڵکی عێراق دەکەین بۆ لەدەستدانی ئەم سەروەتە نیشتمانیـیەی عێراق بەم شێوە تراژیدیـیە. داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین پەلە بکات لە ڕاپـێچکردنی بەپـرسانی ئەم کوشتنە بۆ بەردەم دادوەری.”

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری عێراق سەرەخۆشی سەرۆک وەزیری ڕاگەیاند و نووسیویەتی کازمی بەڵێنی داوە تاوانکاران سزای ڕەوای خۆیان وەربگرن، وە ڕێگە نادات کوشتن و تیرۆرکاری بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکە.

هاشم هاشمی شەوی دووشەممە لە بەردەم ماڵەکەی لە ناوچەی زەیونەی بەغدا کوژرا. بەپـێی ڤیدیۆیەکی کامێرای چاودێری هێرشبەرەکان 4 کەس بوون لەسەر 2 ماتۆرسکیل. بەر لەوەی هاشمی بە ئۆتۆمبیلەکەی بگاتەوە بەردەم ماڵەکەی، ئەوان لە نزیک ماڵەکەی چاوەڕێیان دەکرد. یەک لە هێرشبەرەکان لەسەر یەک لە ماتۆرسکیلەکان دادەبەزێت و تەقە لە هاشمی دەکات. دەڵێن گولـلەکانی ناوە بە سەر و سنگی هاشمی.

هاشمی ناسرابوو بەوەی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن باسی لە گەندەڵی لە عێراق دەکرد و هەروەها ئەو بێ سەروبەریـیەی بەشێکی وڵاتەکەی گرتووەتەوە بەهۆی ملیشیاکانی سەر بە ئێران.

بەپـێی لێدوانی ڕۆژنامەنووسێک بۆ کەناڵی ئەلحوڕە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت، پـێش کەمتر لە دوو هەفتە هاشمی پـێی گوتووە بەردەوام هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت و یەکێک لەوانەی هەڕەشەیان لێکردووە ئەبو عەلی ئەلعەسکەری گوتەبێژی ئاسایشی ملیشیاکانی کەتائیب حزبوڵڵای سەر بە ئێران بووە. دەڵێت لە دوایـین هەڕەشە کە بە ڕێگەی تەلەفۆن لێی کردبوو ڕێک پـێی گوتبوو”لە بەردەمی ماڵەکەت دەتکوژم” .

هاشمی لە یەکێک لە وتووێژەکانی لەگەڵ کەناڵی ئەلحوڕە گوتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراق توانای لەشکری و یاسایی و دارایی هەیە، بەڵام توانای سیاسی نیـیە بۆ کۆتایی‌هێنان بە یاخیبوون و سەرپـێچی ملیشیاکان.




Source link

About Hooshyar

Check Also

Ji hev famnekirina nifşên kurdan! (Diyarname)

Ji hev famnekirina nifşên kurdan! (Diyarname) Source link

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *