ڕابەری کڵێسای ئۆرسەدۆکسی ڕووسیا زۆر نیگەرانە لە هەوڵی گۆڕینی مۆزەخانەی ئایا سۆفیا بە مزگەوت


ڕابەری کڵێسای ئۆرسەدۆکسی ڕووسیا قەشە “کیریڵ” رۆژی دووشەممە گوتی؛ ئەو ئەوپەڕی نیگەرانە لە بانگەشەکانی تورکیا بۆ گۆڕینی ڕەوشی ئایا ۆوفیا ، کڵێسای مێژوویی پێشوو لە ئستەنبوڵ.

داداگی باڵای تورکیا وا تاوتوێی ئەوەدەکات کە ئاخۆ یەکێک لە شاکارە بیناسازیە ئەندازیارییە سەرسوڕهێنەرەکەی جیهان دەتوانرێت بکرێت بە مزگەوت یان نا، ئەو هەنگاوەی رەنگە ئاڵۆزی و گرژی لەگەڵ رۆژئاوا و کۆمەڵگەی مەسیحیدا دروستبکات.

لە چەند رۆژی داهاتوودا چاوەڕوانی بڕیارێکی دادگا لەسەر ئەو شوێنە ئەوەی لە ئێستادا مۆزەخانەیە.

قەشە کیریڵ لە راگەێندراوێکدا گوتی ئەو زۆر نیگەرانە لەم کارەی تورکیا و کڵێسای ئایا سۆفیای بە یەکێک لە مەزنترین مۆنیومێنتەکانی کلتوری مەسیحی پێناسەکرد.

هاوکات ڕابەری کڵێسای ئۆرسەدۆکس کیریڵ گوتی؛ هەڕەشە بۆ سەر کڵێسای ئایا سۆفیا، هەڕەشەیە بۆ سەر تەواوی شارستانیەتی مەسیحی و هەروەها بۆ روحییەتمان و بۆ مێژووشمان. ناوبراو گوتیشی هەتا ئەمڕۆ کڵێسای ئایا سۆفیا بۆ هەر کەسێکی ئۆرسەدۆکسی ڕووسی ، شوێنێکی مەزنی مەسیحییە و هانی حکومەتی تورکیاش دەدات لەو بارەیەوە بە ئاگابێت . قەشە کیریڵ گوتیشی گۆڕینی رەوشی بێلایەنی هەنوکەی ئەو تەلارە مێژووییە دەبێتە مایەی ئازارێکی قۆڵ بۆ ڕووسەکان.

ئایا سۆفیا یەکەم جار وەک کڵێسایەک لە سەردەمی ئیمبراتۆریەتی بیزەنتی مەسیحی لە سەدەی شەشەمدا بنیاتنرا و دوای داگیرکردنی قوستەنتینیە لەلایەن عوسامنیـیەکانەوە لە ساڵی 1453 دا ئەو کڵێسایە کرایە مزگەوت.

سەرچاوە: فرانس پرێس


Source link

About Hooshyar

Check Also

Li Îranê 24 seatên dawî de 358 kes ji ber Coronavîrusê canê xwe ji dest dan

Di daxuyanîya ku ji teref Wezareta Tenduristîyê ya Îranê ve hat belavkirin de hat diyarkirin, …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *