پشتیوانی هاوپەیمانان بۆ عیراق دژی داعش بەردەوامە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی تیرۆرستانی داعش رایگەیاند هەوڵەكانیان لەوەدا چڕكردۆتەوە تاوەكو پاڵپشتیی نەخشە و پلانی ئۆپراسیۆنەكانی  هێزە ئەمنییەكانی عیراق بكەن لەدژی گرووپی تیرۆریستانی داعش.

بەگوێرەی بڵاوكراوەیەك كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوە،هاوپەیمانان لەدژی داعش رایانگەیاند لەمیانی ئەو ژمارە كەمەی هێزەكانیان و بنكە سەربازییەكانیان لەعیراق، هەوڵەكانیان بۆ پاڵپشتیكردنی هێزە ئەمنییەكانی عیراق چڕدەكەنەوە.

روونیشی دەكەنەوە كە لەڕێگەی راوێژكارانی 13 وڵاتەوە هاوكاری و پشتیوانی لەڕێگەی ناوەندی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداوە پێشكەشی هێزە ئەمنیی و سەربازییەكانی عیراق دەكەن و بوارەكانی نەخشەو پلانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگریی و هەماهەنگی هێرشە ئاسمانییەكان دەگرێتەوە. 

PUKmedia بەغدا   


Source link

About Hooshyar

Check Also

Zanistê Navokî yê Îranî Muhsîn Faxirzade li Tehranê Hate Kuştin

Zanistê navokî yê navdar yê Îranî Muhsîn Faxirzade, piştî ku armanca êrîşeke çekdar, îro Înê …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *