لیوا چه‌تۆ ساڵح وه‌ك بریكاری وه‌زاره‌‌تی ناوخۆ ده‌ستبه‌كاربوو

ئه‌مڕۆ 6-7-2020 له‌ رێوڕه‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌زیران به‌ فه‌رمی لیوا چه‌تۆ ساڵح له‌ پۆستی بریكاری وه‌زاره‌‌تی ناوخۆ ده‌ستبه‌كار بوو.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆش ئاماده‌ بوو، قوباد تاڵه‌بانی پاش پیرۆزبایی، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ لیوا چه‌تۆ ساڵح خواست له‌ ئه‌ركه‌كه‌یدا و رایگه‌یاند: هه‌ماهه‌نگی به‌هێز له‌نێوان هه‌موو ئه‌ندامانی وه‌‌زاره‌‌تدا پێویسته‌‌ بۆ باشتر خزمه‌‌تكردنی ھاوڵاتیان، ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ش له‌ناو تیمی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌‌دی كراوه‌‌ و پێویسته‌‌ به‌‌ھێزتریش بكرێت.

له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا لیوا چه‌تۆ ساڵح رایگه‌یاند: له‌م ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌ نوێیه‌یدا كه‌ پێی سپێردراوه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.

PUKmedia


Source link

About Hooshyar

Check Also

Li Ameda dilê Kurdistanê xizmeta bo tevaya kurdan tê kirin

QONAXEKE MODERNÎZMA KURDÎ ÎRFAN AMÎDA   Dîroka wêjeya modern a Kurdî dişibe dîroka dema modernîzmê …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *