فەڕەنسا هواوی قەدەغە ناکات بەڵام داوا لە کۆمپانیاکان دەکات خۆیان بەدووربگرن لێی


سەرۆکی دەزگای نیشتیمانی فەڕەنسا بۆ ئاسایشی سیستمەکانی زانیاری وتی بەکارهێنانی ئامێرەکانی هواوی قەدەغە ناکرێن بەڵام داوا لە کۆمپانیا فەڕەنسییەکانی پەیوەندی نەوەی پێنجەم دەکەین خۆیان بەدووربگرن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیا چینیەدا.

سەرۆکی دەزگای نیشتیمانی فەڕەنسا بۆ ئاسایشی سیستمەکانی زانیاری گویلام بوبارد لە چاوپێکەوتنێکدا وتی ” ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە ئامێرەکانی هواوی بەتەواوەتی قەدەغە ناکرێن بەڵام داوا لە کۆمپانیا فەڕەنسیەکان دەکەین مامەڵەیان لەگەڵدا نەکەن.”

جێی ئاماژەیە حکومەتی ئەمەریکا داوای لە هاوپەیمانەکانی کردووە ڕێگە نەدەن چین تۆڕە پەیوەندییەکانی نەوەی پێنجەم لە ڕۆژئاوا دابمەزرێنێت و دەڵێت پەکین وەکو هۆکارێک بۆ سیخوڕیکردن بەکاریاندەهێنێت. لەلای خۆیەوە هواوی ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


Source link

About Hooshyar

Check Also

Heyeta KNKê Li başûrê Kurdistanê ji bilî fitnê çi dike

Piştî aloziyên PKKê li başûrê Kurdistanê pêkanîn û çekdarên PKKê êrîşê pêşmegeyan kir û pêşmerge …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *