عیسا و موساكه‌ی كه‌لار بناسه‌

له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ قه‌زای كه‌لار، به‌ كارگه‌ی پێگه‌یاندنی یاریزانان ناسراوه‌ له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كان به‌ جۆرێك ساڵانه‌ له‌ زۆری خوله‌كانی كوردستان یانه‌یه‌ك نه‌بووه‌ یاریزانێكی ئه‌و شاره‌ی تێدا نه‌بووبێت .

له‌م دوایانه‌ش ئه‌كادیمیا وه‌رزشیه‌كان به‌ تایبه‌ت تۆپی پێ چه‌ندین  فێرخوازی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه‌ كه‌ چاوه‌ڕێی داهاتوویه‌كی به‌رزیان لێ ده‌كرێت .

ئه‌كادیمیای تۆپی پێی كه‌لار، كه‌ زۆرترین فێرخوازی قه‌زاكه‌ی كۆكردۆته‌وه‌و زیاتر له‌ 100 به‌شداربووی هه‌یه‌، چه‌ندین به‌هره‌مه‌ندی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه‌ .

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ دوو برا له‌م ئه‌كادیمیایه‌ یاری ده‌كه‌ن به‌ ناوه‌كانی عیساو موسا .

ئه‌و دوو فێرخوازه‌ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، موسا هێرشبه‌رێكی ترسناكه‌ به‌ جۆرێك گوڵكاری قوتابخانه‌كانی كه‌لار بووه‌و هه‌روه‌ها به‌ گۆڵكارو باشترین یاریزانی ئه‌كادیمیاكان ده‌ستنیشانكرا .

عیسای براشی به‌ مایسترۆكه‌ی هێڵی ناوه‌راست ناسراوه‌و به‌ جۆرێك له‌ یاریگه‌ نمایش ده‌كات وه‌ك یاریزانێكی گه‌وره‌ هه‌بێت له‌ یاریگه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بینرێت .

PUKmedia به‌شی وه‌رزش


Source link

About Hooshyar

Check Also

Li Reqa Amadekarîya Berî Destpêbûna Qedexeya Derketinê (Dengê Amerîka)

Li Reqa geê herikî bazaran ku berî destpêbûna qedexeya derketinê ya hember vîrusa korona pêdivîyên …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *