Breaking News

عیراق.. نزیكەی 2 هەزار حاڵەتی نوێی كۆرۆنا راگەیەنرا

تەندروستی عیراق هەزارو 796 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆناو 94 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێی راگەیاند. دەشڵێت: هەزارو 724 توشبووی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری 24 سەعاتی رابردووی توشبوان و گیان لەدەستدان و چاكبوانی كۆرۆنای سەرجەم پارێزگاكان بەهەرێمی كوردستانەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند: لەسەرجەم تاقیگەكان 11 هەزارو 519 پشكنین ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامی پشكنینەكانیش هەزارو 796 توشبووی نوێی كۆرۆنا بەوەش كۆی ئەوانەی تائێستا توشی كۆرۆنا بوون گەیشتوەتە 62 هەزارو 275 توشبوو.

دەشڵێت:لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 94 توشبوی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو كۆی ئەو كەسانەی لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە دوو هەزارو 567 كەس.

تەندروستی عیراق راشیگەیاند: هەزارو 724 توشبوی تری كۆرۆنا چاكبونەتەوەو كۆی گشتی ئەوانەی لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە چاكبونەتەوە گەیشتوەتە 34 هەزارو 741 كەس.

PUKmedia 

 

 


Source link

About Hooshyar

Check Also

کارمەندێکی پشکنینی کۆرۆنا بەهۆی ڕەخنە لە هەلومەرجی کارەکەی دەرکراوە – Radio Sweden Kurdish – ڕادیۆی سوید – Radyoya Swêdê

• مارییا گلاد بەهۆی ئەوەی ڕەخنەی لە هەلومەرجی کارەکەی لە یەکێک لە دەوارە کاتییەکانی پشکنینی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *