Breaking News

سلێمانی.. شێف هاوین داده‌خرێت

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی شێف هاوین داده‌خات.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاندوە: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ته‌ندروستییه‌كان به‌تایبه‌تی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت شێف هاوین له‌ شاری سلێمانی داده‌خات.

له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ شوێنه‌كه‌ و پشكنینه‌كانیان، ده‌ركه‌وتوه‌ شێف هاوین پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نابێت، هه‌روه‌ها له‌شوێنه‌كه‌دا مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ ناكات و له ناو‌خواردنگه‌كه‌یدا پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان (جرج و مشك) هه‌بوه‌.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شێف هاوین داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


Source link

About Hooshyar

Check Also

Çarenûsa Kadroyên PKK li Bakur û Rojhilata Sûrîyê

Berî çend rojan Gruba Krîzan a Navnetewî di raportekê de li dor Bakur û Rojhilata …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *