ئوستڕاڵیا سنووری نێوان دوو ویلایەت بەهۆی کۆرۆناوە دادەخات


دوای تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر پەتای ئەنفلۆنزای ئیسپانیدا کە بووە هۆی داخستنی سنووری نێوان ئەو دوو ویلایەتەی ئوستڕاڵیا، جارێکی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سنووری نێوان هەردوو ویلایەتی ڤیکتۆریا و ساوث وێڵز داخرا. ئەو دوو ویلایەتەش زۆرترین دانیشتوانیان هەیە لە وڵاتەکەدا.

لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لە شاری مێڵبوڕنی پایتەختی ویلایەتی ڤیکتۆریا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیادیکرد و ئەوەش کاربەدەستانی ناچارکرد ڕێوشوێنی توند بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.

شەوی یەکشەممە 127 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتی ڤیکتۆریا تۆمارکران، ئەمەش لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە لە ئوستڕاڵیا زۆرترین حاڵەتی توشبوونە لە یەک ڕۆژدا. هەروەها حاڵەتێکی گیان لەدەستدانیش تۆمارکرا کە زیاتر لە دوو هەفتە دەبێت هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارنەکراوە، بەمەش کۆی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لەو وڵاتەدا گەیشتە 105 کەس.

سەرۆک وەزیری ویلایەتی ڤیکتۆریا دانیێڵ ئاندروز بە ڕۆژنامەنووسانی وت ” ڕۆژی سێشەممە سنوورەکە دادەخرێت و ئەمە لەم کاتەدا گونجاوترین ڕێوشوێنە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کێشانەی ڕووبەڕوومان بوونەتەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکەدا.”

لەلایەکی دیکەوە سەرۆک وەزیری ویلایەتی ساوث وێڵز گلادیس بێریگلیان وتی کاتێک دیارینەکراوە بۆ کردنەوەی سنوورەکە کە سوپا پاسەوانیی دەکات تاوەکو پەڕانەوەی نایاسایی لە سنوورەکەدا ڕوونەدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


Source link

About Hooshyar

Check Also

وێنەی 30 ی یازدەی 2020 (Dengî Amerîka)

A look at the best news photos from around the world. Source link

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *