گەنجێك لەبەردەم دادگای زاخۆ دەكوژرێت

لەسنوری پارێزگای دهكۆ لەماوی 24 سەعاتی رابردوودا دوو گەنج كوژران و پۆلیسیش دەڵێت بكوژی ئەو گەنجەی لەبەردەم دادگای زاخۆ كوژراوە هەڵهاتوەو دەستگیرنەكراوە.

موقەدەم هێمن سلێمانی وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لەقەزای زاخۆ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا كە پەیامنێری PUKmedia تێیدا ئامادەبوو، لەبارەی ئەو دوو گەنجەی لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا لەسنوری پارێزگاك كوژراون، رایگەیاند: دوێنێ لەقەزای سمیلی

 لەبەردەم دادگای زاخۆ گەنجێكی تەمەن 35 ساڵان كە قەرزدار بووەو بڕیار بووە لەسەر سكاڵای ئەوانەی قەرزیان پێداوە دانیشتنی تایبەت بەو دۆسیەیە بەڕێوەبچێت، لەلایەن یەكێك لەوانەی قەرزی پێداوە دەستڕێژی گوللەی لێكراوەو كوشتویەتی و بكوژەكەش سەر بەعەشیرەتی میرانی بووە.

ئەوەشی خستەڕوو:بكوژەكان هەڵهاتون و نەتوانراوە دەستگیربكرێت، هێزە ئەمنیەكانیش دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان بۆ رووداوەكە كردوەتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك باسی لەوەشكرد كە دوێنێ لەقەزای سمێل گەنجێكی ئێزدی لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی لەلایەن خزم و كەسوكارەكەی كوژراوە.

 PUKmedia تایبەت


Source link

About Hooshyar

Check Also

Gelê Asûr/Sûryan/Keldan damezirandina PKK’ê pîroz kir

MOP’ê di daxuyaniya niviskî de de got, ”Em li ser navê gelê Asûr/Sûryan/Keldan salvegera 42’yan …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *