Breaking News

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

ئیدارەی گەرمیان ژمارەیەك بڕیارێكی نوێی دەركرد.

دەقی راگەیەنراوی ئیدارەی گەرمیان:

له‌پێناو ریگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمڕۆ(4 ی 7) ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ژوره‌كه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداو چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد:

بڕیاره‌كان

یه‌كه‌م:درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی داخستنی ته‌واوه‌تی هه‌موو زاڵگه‌كانی سنووری ده‌ره‌وه‌ی  ئیداره‌ی گه‌رمیان(ئیداره‌ی گه‌رمیان ـ سلێمانی ـخورماتوو ـ خانه‌قین ـ جه‌له‌ولاـ سه‌نگاو) تاوه‌كو به‌رواری12ی 7 كاتژمێر 12ی شه‌و.

دووه‌م: به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ئیداره‌ی گه‌رمیانی داوه‌ وه‌ له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا پشووی فه‌رمی درێژده‌كریته‌وه‌ تا به‌رواری 11ی 7

جگه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی و  ئه‌و فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوانه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به‌پێ ی پێویستی فه‌رمانگه‌كانیان فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له‌ئه‌ركدا ده‌بن.

سێیه‌م: له‌ماوه‌ی ڕاگه‌یاندراوی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان كارئاسانی بۆ جوتیاران ڕاپه‌ڕاندنی  كاروباری  كشتوكاڵی و کێڵگەکانیان‌ ده‌كریت به‌ومه‌رجه‌ی له‌ كاتژمێر 5ی به‌یانی بۆ 6ی ئێواره‌ كاتی ده‌رچوون و گه‌ڕانه‌وه‌یان بیت .

چواره‌م:داخستنی مه‌زادخانه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان(كه‌لارـ كفری).

پێنجه‌م:سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه‌،هۆڵه‌كانی پرسه‌و ئاهه‌نگگێڕان و پاركه‌گه‌شتیارییه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ هاووڵاتیانی تێدا كۆده‌بێته‌وه‌ به‌قه‌ده‌غه‌كراوی ده‌مێننه‌وه‌.

شەشە‌م:هه‌موو كۆڕو كۆبونه‌وه‌و رێپێوان و گردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌پیناو هه‌رچیدا و بۆهه‌رمه‌به‌ستێك ریگه‌ پێدراو نیه،‌ له‌به‌رهۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

حەوتە‌م:جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ داخستنی مه‌له‌وانگه‌و هۆله‌كانی له‌شجوانی و كافتریا و نێرگه‌له‌خانه‌كان و هۆله‌كانی بلیارد و شوینی یاریكردنی منداڵان(هۆله‌داخراوه‌كان و كراوه‌كان).

ھەشتە‌م: بازاڕ و چاخانه‌و چێشتخانه‌و له‌فه‌فرۆش و شیرینیخانه‌و شوێنكاری سارده‌مه‌نییه‌كان له‌كاتژمێر 8ی شه‌وه‌وه‌ داده‌خرین تا 6ی به‌یانی  وه‌له‌كاتی كاركردنیشدا پێویسته ڕه‌چاوی ڕینماییه‌ خۆپارێزی و ته‌ندروستییه‌كان بكرێت‌ وه‌ پێویسته‌ دانانی كورسی و مێز به‌ڕه‌چاوكردنی رینماییه‌كان بیت و دووربن له‌یه‌ك.

 

نۆیەم: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ رێگریكردن له‌ هه‌ر بۆنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوماڵان و نێو باخ و گه‌ره‌كه‌كاندا داواكارین له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆتان و خانه‌واده‌كانتان پابه‌ندبن پێیه‌وه‌ چونكه‌ مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوه‌و نابێت زه‌مینه‌ سازی زیاتر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بكرێت.

دەیە‌م: عیاده‌ پزیشكییه‌كان و نۆرینگه‌كان و ده‌رمانخانه‌كانی لاكۆڵان و سه‌رتاشخانه‌ و سه‌نته‌رەکانی جوانکاری و ئارایشتگاكان ڕیوشوێنی توندی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌ و سزاده‌درین و داده‌خرێن.

یانزەیە‌م: مینی پاس و تاكسی و  هۆكاره‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌ی نێوخۆی ریكاره‌كانی خۆپاریزی جێبه‌جێبكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئۆتۆمبیله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.

دوانزەیە‌م: له‌سه‌روبه‌ندی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا پێویسته‌ سه‌رجه‌م بانكه‌كانی سنووره‌كه‌مان پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌بیت بۆ جێبه‌جێكردنی ڕینماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان  ڕێگیركردن له‌ قه‌ره‌باڵه‌غی.

سیانزیە‌م: ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌داته‌ قائیمقامه‌كان بۆریكخستنه‌وه‌ی كاروباری هاووڵاتیان و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان له‌ڕیگای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌كان به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌ئه‌منییه‌كان.

 

PUKmedia راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان 


Source link

About Hooshyar

Check Also

Kongreya MSDê îro li Hesekê birêve diçe (Rudaw)

Kongreya MSDê îro li Hesekê birêve diçe (Rudaw) Source link

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *