ژماره‌ی ژنانی سه‌له‌فی له‌ ئه‌ڵمانیا ڕوو له‌زیادبوونه‌

له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌له‌فیه‌ توندڕه‌وه‌كانی ئه‌ڵمانیا ڕێژه‌ی ژنانی سه‌له‌فیش له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌و هه‌ندێكیشیان بونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری هێرش و په‌لاماردانیشیان لێ چاوه‌ڕوانده‌كرێت.

ڕۆژنامه‌ی “بیلد ئه‌م زۆنتاگ”ی ئه‌ڵمانی له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆ 5 ی ته‌موزی 2020 به‌پشت به‌ستن به‌ڕاپۆتێكی بڵاونه‌كراوه‌ی ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستوری ئه‌ڵمانی”هه‌واڵگری ناوخۆ”ئاشكرایكرد ژماره‌ی ژنانی سه‌له‌فی توندڕه‌و ڕووی له‌زیادبوون كردووه‌.

له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ ژماره‌ی ژنانی سه‌له‌فی له‌ 2018 دا 1356 ژن بوه‌و له‌ 2019 دا ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 1580 كه‌س و كۆی گشتی سه‌له‌فیه‌ توندڕه‌وه‌كانیش له‌ 850 كه‌سه‌وه‌ بۆ 12500 هه‌زار سه‌له‌فی زیادیكردووه‌..! ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا ده‌سه‌لاتدارێتی ئه‌ڵمانیا ئه‌و كه‌سانه‌ی پۆلینكردوه‌و هه‌ندێكیان به‌سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی چاوه‌ڕوانكراو ناساندووه‌.

 به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ڕۆژنامه‌ی “بیلد ئه‌م زونتاگ”ی هه‌فتانه‌ ژماره‌ی ئه‌و سه‌له‌فیانه‌ له‌م مانگه‌دا گه‌شتۆته‌ 630 كه‌س به‌پێی ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌م مانگه‌دا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٪10 كه‌میانكردووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدراوه‌ زیاتر له‌ 100كه‌س له‌و سه‌له‌فیانه‌  ده‌ستگیركراون و تائێستا له‌زیندانه‌كانی ئه‌ڵمانیادان و هه‌ندێكیشیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیان.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

 


Source link

About Hooshyar

Check Also

سەرۆک وەزیری عێراق فەرماندەی پـۆلیسی پارێزگای زی قار لە پـۆستەکەی لادەدات

پاش پـێکدادانەکانی ڕۆژی هەینی شاری ناسریـیەی ناوەندی پارێزگای زی قار و کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *