چه‌ند رۆژێك سلێمانی بێ ئاو ده‌بێت

به‌هۆی ته‌قینی بۆری سه‌ره‌كی دابه‌شكردنی ئاوی سلێمانی له‌ سه‌رچنار بۆ ماوه‌یه‌ك به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی بێ ئاو ده‌بن.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌شوێنی رووداوه‌كه‌ بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی: سوپاس بۆ خوا رووداوه‌كه‌وه‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ته‌نها زیانی ماددی بووه‌.

وتیشی: به‌هۆی نه‌بوون و بڕینی بودجه‌ی سیانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌و رووداوانه‌ ده‌كرێت و پێویسته‌ حكومه‌ت چی زووه‌ بڕێك پاره‌ بۆ ئاوی سلێمانی ته‌رخان بكات بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆریه‌ سه‌ره‌كییه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌پێی وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی چاككردنه‌وه‌ی بۆریه‌كه‌ ماوه‌ی 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌ زووتر ئه‌و بۆریه‌ سه‌ره‌كییه‌ چاكبكرێته‌وه‌، بۆیه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كانی سلێمانی بێ ئاو ده‌بن.

هه‌روه‌ها ئامانج جه‌لال وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی شكاندنی بۆری سه‌ره‌كی ئاو له‌ناو پڕۆژه‌ی ئاوی سه‌رچنار بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانی نابێت دابه‌شكردنی ئاو له‌قه‌زاوناحیه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش و بازیان و ته‌كێ و گۆپاڵه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوچه‌ی قڕگه‌ و كوردسات و هه‌واری شار.

PUKmedia تایبه‌ت


Source link

About Hooshyar

Check Also

Ezê Piştî Qanûna Bingehîn ya Nû Seroktîyê Berdim

Serokomarê Belarûsê Aleksandr Lukashenko dîyar kir ku ewê piştî qanûna bingehîn ya nû seroktîyê berde. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *