Breaking News

وێنه‌.. دیمه‌نه‌ به‌ئازاره‌كانی رووباره‌ مه‌زنه‌كه‌ی فوڕات

وێنه‌كان دیمه‌نی كاره‌ساتباری ئه‌و  رووباری فوڕاته‌ كه‌ سه‌رده‌مانێك به‌ رووباره‌ مه‌زنه‌كه‌ ناوی ده‌ركردبوو، ئاستی ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ نیشان ده‌دات كه‌ ژینگه‌ له‌سه‌ری دروستی كردووه‌.

له‌هه‌ندێك شوێن و ناوچه‌دا ئاوی رووباره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌ و بۆته‌ ئه‌ستێل و پیسی دایپۆشیوه‌.

رووباری فوڕات به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین ئه‌و رووبارانه‌ داده‌نرێت له‌ باشووری رۆژئاوای ئاسیا، درێژییه‌كه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵقووڵانییه‌وه‌ له‌ چیاكانی زاگرۆز تا ده‌ڕژێته‌ شه‌تولعه‌ره‌ب له‌عیراق  2940 كیلۆمه‌تره‌.

رووباره‌كه‌ به‌درێژیی 1179 به‌ناو توركیا ده‌ڕوات، به‌ سوریادا به‌درێژیی 610 كلیۆمه‌تر تێده‌په‌ڕێت، و درێژی رووباره‌كه‌ له‌ناو عیراق 1160 كیلۆمه‌تره‌.

رووباری فوڕات له‌گه‌ڵ دیجله‌دا له‌ ناوچه‌ی كه‌رمه‌ له‌ به‌سڕه‌ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و شه‌تولعه‌ره‌ب دروست ده‌كه‌ن و دواتر ده‌ڕژێته‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

644455455.jpg

454545454.jpg

6568686.jpg

8874545454.jpg


Source link

About Hooshyar

Check Also

Êvara Kurdistanê – Tundûtîjî Li Kempan | ئێڤارا کوردستانێ – توندوتیژی ل كەمپان

About Press Copyright Contact us Creators Advertise Developers Terms Privacy Policy & Safety How YouTube …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *