میسر پێداویستی پزیشكی بۆ عیراق ده‌نێرێت

دكتۆر ئه‌حمه‌د نایف دله‌یمی باڵوێزی عیراق له‌ میسر و نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی عیراق له‌ كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ 5-7-2020، چاویكه‌وت به‌ هاله‌ زاید وه‌زیری ته‌ندروستی و دانیشتوانی میسر.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا باڵوێز دله‌یمی سڵاو و رێزی حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراقی گه‌یانده‌ هاله‌ زاید وه‌زیری ته‌ندروستی میسڕ، هیوای پێشكه‌وتن و بووژاندنه‌وه‌ و گه‌شه‌سه‌ندنی بۆ وڵاتی میسر خواستووه‌، ده‌ستپێشخه‌ریی میسر و سه‌رۆك وه‌زیران دكتۆر مسته‌فا مه‌دبولی به‌رز نرخاندووه‌  له‌باره‌ی ناردنی هاوكارییه‌ پزیشكییه‌ خێراكان بۆ عیراق و پاڵپشتیی كردنی هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لای خۆشیه‌وه‌، وه‌زیری ته‌ندروستی میسر جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی میسر په‌رۆشی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی  نێوان هه‌ردوو وڵاته‌.

زاید ئاشكرای كرد كه‌ له‌ماوه‌ی 72 سه‌عاتی داهاتوودا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دانیشتوانی میسر هاوكاری پزیشكیی به‌په‌له‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ عیراق بۆ پشتیوانیكردنی هه‌وڵه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.

ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد، كه‌ پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی و هاوكاریی و پارێزگاریكردن له‌ عیراق و زاڵبوونی به‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنادا، پارێزگاریكردنه‌ له‌سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی.

PUKmedia ئیبراهیم محه‌مه‌د شه‌ریف – قاهیره‌


Source link

About Hooshyar

Check Also

Hemîd Kiliçaslan ji ber Coronayê koça dawî kir (Rudaw)

Hemîd Kiliçaslan ji ber Coronayê koça dawî kir (Rudaw) Source link

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *