خانه‌قین.. قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێده‌كرێت

له‌ ماوه‌ی 72 سه‌عاتی ڕابردوودا له‌ خانه‌قین هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌مڕۆ 5-7-2020، به‌ PUKmedia ی ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 72 سه‌عاتی ڕابردوودا له‌ خانه‌قین هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه‌، هه‌روه‌ها به‌ بڕیاری شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌ ئه‌مڕۆوه‌ له‌ سنووری قه‌زای خانه‌قین بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، داواش له‌ هاووڵاتیان كراوه‌ پێویسته‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پابه‌ندی ڕێكاره‌كان بن.

به‌ پێی دوایین ئاماری ته‌ندروستی، 66 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ خانه‌قین تۆماركراوه‌، 4 كه‌سیان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌  و 28 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

PUKmedia


Source link

About Hooshyar

Check Also

Hejmara Pêketîyên Vîrusa Korona 63 Mîlyon Derbaz Kir

Hejmara pêketîyên vîrusa korona 63 mîlyon derbaz kir. Li gor agahîyên dawî yên Zanîngeha Johns …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *