ئیمارات.. حكومه‌تی نوێ راده‌گه‌یه‌نرێت

شێخ محه‌مه‌د بن راشد ئال مه‌كتوم جێگری سه‌رۆكی ئیمارات و حاكمی دوبه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاڵوگۆڕیی له‌ حكومه‌تدا كردو پێكهاته‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند.

شێخ راشد له‌ زنجیره‌یه‌ك تویتدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن زایدی براید گۆڕانكاریی له‌ پێكهاته‌ی حكومه‌تدا ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌ و ده‌رامه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌یان بۆ پارێزگاری له‌ ده‌سته‌كه‌وته‌كانی وڵاته‌كه‌یان ته‌رخان ده‌كه‌ن.

ئال مه‌كتوم راشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا له‌ 50% ی ناوه‌ندی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌ و ده‌یخه‌نه‌ سه‌ر سه‌كۆ دیجیتاڵییه‌كان و هه‌روه‌ها له‌ 50% ی ده‌سته‌ فیدڕاڵییه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كده‌خه‌ن، چه‌ند وه‌زاره‌تێك نوێ ده‌كرێته‌وه‌، ژماره‌یه‌ك پۆستی سه‌رۆكی جێبه‌جێكار له‌ كه‌رته‌ پسپۆڕییه‌كاندا داده‌مه‌زرێنن، كه‌ بۆ بونیاتنانی پاشه‌ڕۆژی وڵات پێویستن.

له‌كۆتایی زنجیره‌ تویته‌كانیدا، جێگری سه‌رۆكی ئیمارات رایگه‌یاند، كه‌ ئامانجیان له‌و گۆڕانكارییانه‌ پێكهێنانی حكومه‌تێكه‌ كه‌ خێراتر بڕیار بدات، زیاتر هاوشانی گۆڕانكارییه‌كان بێت، باشتر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ قۆناغی نوێی میژووی وڵاته‌كه‌یان بكات، قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر، حكومه‌تێكی نه‌رم و خێرا، ئامانجی پته‌وكردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی نیشتمان بێت.

شێخ راشد راشیگه‌یاند: ساڵێك له‌به‌رده‌م حكومه‌تدا ده‌بێت بۆ هێنانه‌دی كاره‌ له‌پێشینه‌ نوێیه‌كانیدا، (گۆڕانكاریی به‌رده‌وام)هه‌مان دروشمی قۆناغی داهاتوو ده‌بێت، له‌پێناو گه‌یشتن به‌ باشترین جۆری حكومه‌ت كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێدا هه‌ڵكات و بڕوات، ئاوات و ئامانجه‌كانی گه‌لی ئیمارات له‌قۆناغی داهاتوودا بهێنێته‌ دی.

PUKmediaتایبه‌ت


Source link

About Hooshyar

Check Also

Li Tirkiyê bi sedan rojnamevan li benda preskartan e (Rudaw)

Li Tirkiyê bi sedan rojnamevan li benda preskartan e (Rudaw) Source link

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *