پرسه‌نامه‌ی جوان ئیحسان بۆ كۆچی دوایی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عیراق پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌سوكاری شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌…
به‌ڕێزان / خانه‌واده‌و كه‌سوكاری شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی ،  برای به‌ڕێزم شێخ نه‌هرۆ شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی .
به‌داخ وپه‌ژاره‌یه‌كی قوڵه‌وه‌ ، هه‌واڵی كۆچی دوایی شێخ محمد شێخ عبدالكریم كه‌سنه‌زانی ، كه‌سایه‌تی دیاری كوردو ته‌ریقه‌تی قادری و دۆستی دێرینی خوالێخۆش بوو سه‌رۆك (مام جه‌لال ) مان پێگه‌شت ،له‌م ماته‌مه‌ گه‌وره‌یه‌شدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌سه‌رجه‌م موسڵمانان و تێكڕای موریدو شوێنكه‌وتوانی ته‌ریقه‌تی قادری – كه‌سنه‌زانی له‌كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م وبه‌شداری خه‌متانم . شێخ محه‌مه‌د كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی وكۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌و كاریگه‌ر بوو له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئیسلامی ، هه‌وڵه‌كانی خوالێخۆشبوو له‌ته‌بایی نێوان ئاینه‌كان و ڕێبازه‌ ئیسلامیه‌كانی بواری سۆفیگه‌ری ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه‌ له‌ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیاندا ، له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ ئایینه‌ی گه‌له‌كه‌مان خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ و له‌یه‌زدانی مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به‌به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات و سه‌بوری خانه‌واده‌و كه‌س وكارو په‌یڕه‌وان و شوێنكه‌وتووانی بدات و ئه‌مه‌ دواكۆستی بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان بێت .


دكتۆر جوان ئیحسان فه‌وزی
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

PUKmedia تایبه‌ت


Source link

About Hooshyar

Check Also

Tora Piştevanîya Penaberan li Wanê Bal Dikşîne Ser Rewşa Penaberan

Li Wanê Tora Piştevanîya Penaberan encamên çavderî û lêkolînên xwe yên ser rewşa penaberên li …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *